كۆمپانیا جیهانییه‌كان بۆ به‌رھه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی نوێترین و باشترین ته‌كنه‌لۆجیا بۆ به‌كارهێنه‌ران، ئه‌م جاره‌ش باشترین ئه‌و مۆبایلانه ده‌خه‌ینه ڕوو كه باشترین پاتری به‌كار هێناوه بۆ مۆبایله‌كه‌ی.
كۆمپانیای ئه‌سووس كه خاوه‌نی مۆبایلی زێنفۆن سێیه، پاترییه‌كی زۆر به‌هێزی بۆ داناوه و كه ئێسته یه‌كێكه له مۆبایله به‌هێزه‌كانی دنیا و خه‌ڵكیش زۆر به‌كاری ده‌هێنێت، چونكه خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی زۆره و پاترییه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ره و سوپه‌ر چارجیشه.
كۆمپانیای سامسۆنگ گالاكسی یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه خاوه‌نی چه‌ندان مۆبایلی ناوازه‌یه كه به پاترییه‌كی به‌هێزیش كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پاترییه نوێیه‌كه كه كۆمپانیای سامسۆنگ كه بۆ مۆبایلی گالاكسی هه‌شت پله‌سی داناوه، له ماده‌ی گرافین دروست ده‌كرێت كه زانایان پێی ده‌ڵێن ماده‌ی ئه‌م ماده‌یه‌ش توانای بارگاویكردنی پێنج ئه‌وه‌نده‌ی پاترییه ئاسایییه‌كانی ئێسته‌ی مۆبایل زیاتره.
به‌هه‌مانشێوه كۆمپانیای مۆتۆرۆلا كه خاوه‌نی مۆبایلی مۆتۆیه، به‌رهه‌مێكی ناوازه‌یه و هێزێكی زۆری هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه دروست كراوه، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له‌و مۆبایلانه‌ی كه خاوه‌ن پاترییه‌كی به‌هێزه و توانایه‌كی زۆری هه‌یه بۆ ئیش پێكردن و تایبه‌تمه‌ندی سوپه‌ر چارجی هه‌یه.