كه‌شوهه‌وا پێوه‌ندی به‌ خۆشبه‌ختییه‌وه‌ هه‌یه‌


توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای ده‌كات، كه‌شوهه‌وا  و ژینگه‌ پێوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ باری ده‌روونی مرۆڤ هه‌یه‌ و هه‌تا كه‌شه‌كه‌ گه‌رم و له‌بار بێت، مرۆڤه‌كان ئاسووده‌تر ده‌بن.

ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و چین له‌ نێوان ملیۆنێك و 600 هه‌زار كه‌س كراوه‌، له‌سه‌ر پێنج ئاست باری كه‌سه‌كانی دابه‌ش كردووه‌ كه‌ بریتین و سه‌رنجی بۆ باره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، هۆشیاری، سه‌قامگیری، سۆزداری و كرانه‌وه‌ و قۆشمه‌یی كه‌سه‌كان كردووه‌، تێیدا ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌وانه‌ی به‌ گشتی له‌ پله‌یه‌كی گه‌رمای سه‌روو 22 پله‌ی سلیزین، پله‌ی زۆترییان هێناوه‌ و ئه‌وانه‌ی ژیانیان به‌ گشتی له‌ خوار ئه‌و پله‌یه‌دایه‌، خاڵی كه‌متریان به‌ده‌ست هێناوه‌.

سه‌نته‌ری "Nature Human Behavior" كه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی له‌ 59 شاری چین و 12 هه‌زار شوێنی جیاوازی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام داوه‌، ده‌یخاته‌ ڕوو، كه‌شوهه‌وای مامناوه‌ند و نیمچه‌ گه‌رم، هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌س خه‌ڵكی له‌ ماڵه‌كانیان بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ و چێژ له‌ ژینگه‌ وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ڕاده‌ی ئاسووده‌ییان زیاتر بێت، له‌ كاتێكدا كه‌شی سه‌رما و زستان كه‌سه‌كان له‌ ماڵدا كۆ ده‌كاته‌وه‌ و هه‌میشه‌ به‌هۆی ئه‌و چوارچێوه‌ داخراوه‌ی لێی ده‌ژین، هه‌ستی بێزارییان زۆرتر ده‌بێ.

توێژه‌ران ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، پێویسته‌ خه‌ڵكی هاوكاری یه‌كتر بن بۆ پێكهێنانی پێوه‌ندی هاوڕێیه‌تی و به‌ستنی ژوانی جۆراوجۆر له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بگه‌ن به‌و ئاسووده‌ییه‌ی پیێویستیی هه‌موو مرۆڤێكه‌.

سه‌رچاوه‌/ سكای نیوز


وشە - كوردۆ شابان


PM:03:35:03/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌