خواردنی 15 دەنك باوی لە رۆژێكدا چی بە لەش دەكات؟

:: PM:03:38:03/12/2017 ‌
باوی زۆر گرنگە، چونكە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، پڕۆتین، چەوری، %37 ڤیتامین  E لەگەڵ ڤیتامینەكانی تردا، هەروەها دەتوانرێت شیری باوی بەكار بێنرێت كە هەمان سوود دەدات بە لەش.

 لێرەدا ئەوە دەستنیشان دەكەین كە پێویستە رۆژانە چەند باوی بخورێت بۆ ئەوەی تەندروستی لەش باشتر بكات.

بەپێی توێژینەوەیەكی پزیشكی باوی یارمەتی باشتركردنی رێژەی كۆڵیسترۆڵی جۆری HDL دەكات كە بە چەوریی سوودبەخش ناسراوە، باشترین چارەسەر بۆ هەموو نەخۆشییەكان بە تایبەتی خوێنبەرەكان خواردنی 10 گرام باوی كە دەكاتە 12 بۆ 15 دەنك باوی لە رۆژێكدا.

پێش چاكبوونەوەی كۆڵیسترۆڵی HDL، لە توێژینەوەكاندا ئەوەیان دۆزییەوە كە باوی یارمەتی كەمكردنەوەی ترایگلیسراید دەدات، چونكە هەردوو جۆری چەوری LDL و VDL كەم دەكاتەوە و باوی یارمەتی كەمكردنەوەی نیشانەكانی ئاتهەرۆگەنیك دەدات كە پێوەندیدارە لەگەڵ هەوكردنی درێژخایەن و نەخۆشییەكانی بۆڕیی خوێن.

خواردنی 12 بۆ 15 باوی لە رۆژێكدا زۆر سوودی تەندروستی دەدات بە لەش:

یەكەم: بڕێكی باش دژەئۆكسید دەدات بە لەش.
دووەم: پەردەی خانەكان لە زیان دەپارێزێت بەهۆی بوونی ڤیتامین E
سێیەم: چارەسەری نەخۆشیی شەكرە دەكات.
چوارەم: باوی  بەرزی پەستانی خوێن رێك دەخات.
بەهۆی بوونی مەگنیسیۆمەوە بەرزی پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە كە هۆكارێكی بۆ نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتە و نیشتنی گورچیلە و بۆڕییەكانی خوێن.

 






وشە - ئاوات ئازاد