رەگەزنامەی هەرێم: پەلە بكەن لە دەرهێنانی كارتی نیشتمانی
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا داوا لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكات كە پەلە بكەن لە دەرهێنانی كارتی نیشتمانی.
ئەمڕۆ یەكشەم سێی كانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان پێویستە بە مەبەستی مامەڵەكردنی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە بكەن.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەكەی ڕەگەزنامەی هەرێم، كارتی نیشتمانی دەبێتە شوێنگرەوەی هەریەك لە ڕەگەزنامەی عێراقی و پێناسی باری شارستانی و كارتی زانیاری، چونكە لە ماوەی داهاتوودا لە فەرمانگە فەرمییەكان تەنیا كار بەو كارتە نیشتمانییە دەكرێت.
كارتی نیشتمانی ماوەی چەند ساڵێكە لە هەرێمی كوردستان وەك پڕۆسەیەكی باری شارستانی دەستی پێكردووە و لەكاتی مامەڵەكردنی هەر فەرمانگەیەكە پێویستە لەناو مامەڵەكاندا هەبێت، بەڵام تا ئێستە بەشێكی زۆری هاووڵاتییان خاوەنی ئەو كارتە نین.
وشە -
سهرخێڵ هاشم