له كاتێكدا كوردستان له به‌رده‌م سێ هه‌ڵبژاردندایه، هێشتا لایه‌نه‌كان كۆك نین له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنى كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌گه‌رچی داوا ده‌كه‌ن په‌له‌ى تێدا بكرێت. كۆمسیۆن ده‌ڵێ "هه‌رسێ هه‌ڵبژاردن به‌یه‌كه‌وه كات و خه‌رجی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه".
دواى ئه‌نجامدانى چه‌ند سه‌ردانێك بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رای گه‌یاند، ده‌ستنیشانكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردن پێویست به كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات.
ده‌ستنیشانكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكوومه‌ت، دواى دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دێت كه ماوه‌ى یاسایی ته‌واو بوو و قبوڵی نه‌كرد درێژ بكرێته‌وه، بۆیه ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی به‌سه‌ر په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و دادوه‌ری دابه‌ش كران.
په‌رله‌مانى كوردستان ماوه‌ى یاسایی خۆى بۆ دوو وه‌رز، "هه‌شت مانگ" درێژ كردووه‌ته‌وه، له كاتێكدا له 30ى نیسانى 2018 ماوه‌ى یاسایی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى كوردستانیش كۆتای دێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له مانگی نیسانى داهاتوودا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقیش ئه‌نجام بدرێت.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستى پێ كردووه، كوردستان رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش ده‌بێته‌وه كه مانگی نیسانی 2018 واده‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێت. "پێشنیازمان بۆ حكوومه‌ت كردووه هه‌رسێ هه‌ڵبژاردن به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام بدرێت، به‌وه كه‌متر پاره‌ی تێده‌چێت و كه‌متر خه‌ڵك و كۆمیسیۆنیش ماندوو ده‌بن".
سه‌رۆكی كۆمسیۆن زیاتر گوتى، "وه‌ك كۆمسیۆن ده‌توانین له مانگی نیسانی داهاتوو هه‌رسێ هه‌ڵبژاردن به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام بده‌ین".
له باره‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران كه لایه‌نه سیاسییه‌كان ره‌خنه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه، هه‌ندرێن مه‌حه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌فته‌ی رابردوو پێڕه‌وێكیان ده‌ركردووه كه كارگێڕیی هه‌ڵبژاردنی پابه‌ند كردووه به ده‌رهێنانی نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار ناوی دووباره و 95 هه‌زار ناوی مردوو بسڕنه‌وه. دووپاتی كرده‌وه "جگه له جیاكردنه‌وه‌ی ناوی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها ده‌رهێنانی ناوی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی له پارێزگاكانی تر بوون، ئه‌مانه هه‌موو له داتابه‌یسه‌كان ده‌رهاتوون، ئێمه ئاماده‌شین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داتابه‌یسه له په‌رله‌مان بخه‌ینه روو تا متمانه له نێوان حزبه سیاسییه‌كان و ئه‌و تۆمارنامه‌یه دروست بكه‌ین".
هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان پێی وایه، دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان ئه‌نجام بدرێت باشتره، به‌وه‌ى كات له به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ناوخۆى كوردستان له‌لایه‌ك و كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق له‌لایه‌كى تر.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تیى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه گرنگه پێش ده‌ستنیشانكردنى كاتى هه‌ڵبژاردن و چوون بۆ ماوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر دوو خاڵ رێككه‌وتن بكه‌ن.
زیاتر گوتى، "خاڵى یه‌كه‌م پاككردنه‌وه‌ى تۆماری هه‌ڵبژاردن و خاڵى دووه‌م چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه سیاسی و ئابوورییه‌كه‌ى به‌رۆكى كوردستانى گرتووه، چونكه به‌و دوو ته‌نگژانه‌وه ناكرێت بچیته ناو بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كه ئاگرى ته‌نگژه‌كان و كێشه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه".
له‌باره‌ى كێشه‌كانى ناوخۆى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان كه ئێسته مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و هێشتا مه‌كته‌بی سیاسیی نوێ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتی نه‌هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌ى نزیكى داهاتوودا كۆنگره ببه‌ستێت. هه‌رێم ده‌ڵێ ئه‌مه دوو پرسی جیاوازه، یه‌كێتی هه‌میشه بۆچوونى جیاوازى له‌ناودا هه‌بووه، بۆیه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردن و نه‌كردنى كاتى هه‌ڵبژاردن نابێت.
به پێچه‌وانه‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێی وایه هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان پێش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام بدرێت باشتره.
فرسه‌ت سۆفی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنى پارتى ده‌ڵێ، بۆچوونێك له‌ناو پارتى هه‌یه كه هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان پێش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ده‌ستنیشانكردنى كاته‌كه‌ى پێویستى به رێككه‌وتن هه‌یه و پارتى ناتوانێت به ته‌نیا بۆچوونى خۆى فه‌ڕز بكات، به‌ڵكو ده‌بێت به رێككه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر.
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه له‌م كاته‌دا په‌رله‌مانى كوردستان ده‌توانێت به كۆى ده‌نگ بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ى ماوه‌كه‌ى بدا و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ئه‌نجام بدرێت.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌توانێ ته‌نگژه‌كانى له كوردستان هه‌ن چاره‌سه‌ریان بكات، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى پێی وایه هه‌ڵبژاردن ناتوانێ هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵكو ده‌رگه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه بۆ هاوپه‌یمانیه‌تیى نوێ بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت.
هه‌رچى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستانه، به‌لایانه‌وه پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و زه‌وینه‌سازیی سیاسی و ته‌باییی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، گرنگتره له ده‌ستنیشانكردنى كاتى هه‌ڵبژاردن.
سه‌لمان نادر گوته‌بێژى ده‌زگه‌ی هه‌ڵبژاردنى یه‌كگرتووى ئیسلامى ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ى به‌لاى یه‌كگرتووى ئیسلامى گرنگه، ته‌باییی ناوخۆیی كوردستانه، له‌مه‌شدا هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره‌كان بۆ گه‌یشتن به ته‌بایی، چونكه ئاسان نییه حكوومه‌تێكى بنكه‌فراوانی وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێسته هه‌یه بتوانێ ته‌نگژه‌كانی هه‌یه تێپه‌ڕێنێت.
گوته‌بێژی ده‌زگه‌ى هه‌ڵبژاردنى یه‌كگرتووی ئیسلامى گوتى، "به‌لاى یه‌كگرتووی ئیسلامى تا زوو هه‌ڵبژاردن بكرێت باشتره، ئه‌مه له ئاستى دنیاشدا باوه كه هه‌ڵبژاردن فاكته‌رێكه بۆ تێپه‌ڕاندن و چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه ناوخۆیییه‌كان".
سه‌لمان نادر ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، پێش ده‌ستنیشانكردنى كاتى هه‌ڵبژاردن، گرنگ ئه‌وه‌یه ته‌بایی هه‌بێت، چونكه ماوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ماوه‌یه‌كى هه‌ستیاره، ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌و ته‌نگژانه‌ى هه‌یه بچنه بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، ئه‌وا كاریگه‌ری نه‌رێنى له‌سه‌ر دواى هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌كانیش دروست ده‌كات، وا ده‌كات له بری چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌كان، ئه‌وا كێشه‌كان قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌رچى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه، پێی وایه پاككردنه‌وه‌ى تۆماری ده‌نگده‌ران ئه‌وله‌ویه‌تى بزووتنه‌وه‌كه‌یه و ئه‌وه‌شى له كۆبوونه‌وه‌ى نێوان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عومه‌ری سه‌ید عه‌لى رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به بارزانى گوتووه.
كارزان گه‌ردی به‌رپرسی ژووری هه‌ڵبژاردنى هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێ، له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت، رێكخه‌ری گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دووپاتی له پاككردنه‌وه‌ى تۆماری ده‌نگده‌ران كردووه‌ته‌وه.
زیاتر گوتى، "كاته‌كه به‌لاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان جێى باس نییه، پێش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق یان دواتر بكرێت، ئه‌وه‌ى گرنگه كه كاته‌كه ده‌ستنیشان كرا، جارێكى تر دوا نه‌خرێت و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش كه‌مترین ساخته‌كاریی تێدا بكرێت و تۆماره‌كه پاك بكرێته‌وه".