گه‌وره‌كان ته‌نیا له كاتی بوونی خه‌مێك یان ناخۆشی و بێتاقه‌تییه‌ك ده‌ست به گریان ده‌كه‌ن، به‌ڵام منداڵی ساوا بۆ ده‌ربڕینی هه‌ر هه‌ستێكیان یان داواكاری هه‌ر شتێك به گریان تێمان ده‌گه‌یه‌نن، زۆر جار دایكانیش له هۆكاری ئه‌م گریانه تێناگه‌ن.
منداڵی ساوا هێنده بچووك و بێ ده‌سه‌ڵاته، ناتوانێ هیچ شتێك بۆ خۆی ئه‌نجام بدات، له‌به‌ر ئه‌وه داوا له دایكی ده‌كات یارمه‌تی بدات، ئه‌مه‌ش چونكه به قسه‌كردن بۆی ده‌رنابڕێت ده‌گری، هه‌موو منداڵێكیش ڕۆژی چوار بۆ پێنج سه‌عات ده‌گری، زۆربه‌ی هۆكاره‌كانیش بۆ ئه‌م شتانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه:
_ كاتێك برسیه‌تی: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و خوله‌كه‌ش نانت پێی دابێت، یه‌كه‌م شت بۆ چاره‌سه‌ری گریانه‌كه‌ی تاقی بكه‌یته‌وه، شیری پێ بده، چونكه له‌وانه‌یه به‌و بڕه شیره‌ی خواردوویه‌تی تێری نه‌خواردبێت و پێویستی به زیاتر بێت.
_ كاتێك خه‌وی دێت: منداڵ ناتوانێت وه‌ك گه‌وره یه‌كسه‌ر پاڵ بكه‌وێت و بخه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه وا باشتره بڕۆی یارمه‌تی به‌یت و له ته‌نیشتی پاڵ بكه‌ویت و نازی بكێشیت تا خه‌وی لێ ده‌كه‌وێت.
_ كاتێك پێویستی به گۆڕینی دایبیه‌كه‌یه‌تی: له‌م كاتانه‌دا منداڵ زۆر بێزار ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه به گریانێكی قووڵ ده‌گری و داوا ده‌كات زوو بیگۆڕیت، له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه زوو زوو سه‌یری دایبیه‌كه‌ی بكه‌یت و بیگۆڕیت و پاكی بكه‌یته‌وه.
_ كاتێك سه‌رما یان گه‌رمایه‌تی: منداڵ به‌ده‌ست خۆی نییه، له پڕ گه‌رمای ده‌بێت و سه‌رمای ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر هیچ كام له‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه هۆكاری گریانه‌كه‌ی نه‌بوو، ئه‌وا ده‌ست له جه‌سته‌ی بده و به پێی سه‌رما و گه‌رماكه‌ی جه‌سته‌ی جلی له‌به‌ر بكه.
_ كاتێك سكی دێشێت: به گشتی منداڵ له ته‌مه‌نی سێ مانگی به‌ره‌و سه‌ره‌وه جارجاره تووشی ئازارێكی ناخۆش له سكی ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه زۆر باشتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر به زه‌یتی زه‌یتوون كه‌مێك سكی بۆ بشێلیت و یارمه‌تی به‌یت هه‌ست به چاكبوونه‌وه بكات.
_ كاتێك ده‌یه‌وێت نازی بكێشیت: هه‌ندێك جار منداڵی ساوا بێ بوونی هیچ هۆكارێك ده‌ست به گریان ده‌كات، تاكه هۆكاری گریانه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت نازی بكێشیت و له باوه‌شی بكه‌یت، ڕاگرتنی ئه‌م هه‌سته‌ش بۆ باری كۆمه‌ڵایه‌تیی منداڵه‌كه‌ت زۆر گرنگه.