دییگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و جیهان لە رێوڕەسمی تیروپشكی یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا سەعاتی لە هەردوو دەستیدابوو و ئەمەش بووە جێگەی سەرنجی ئامادەبووان و هەوادارانی ئەو ئەستێرەیە.
رۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی ئەو هۆكارەی ئاشكرا كرد كە وای لە ماڕادۆنا كردوو سەعات لە هەردوو دەستەكانی بكات.
رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە ماوەیەكە و لە زۆربەی بۆنەكاندا ماڕادۆنا بە لەدەستكردنی دوو سەعات لە هەردوو دەستی چەپ و راستی دەبینرێ.
هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە سەعاتێكیان بۆ زانینی كاتی وڵاتی ئەرجەنتینە و ئەوەی دیكەشیان بۆ زانینی كاتی ئەو وڵاتەكە كە تێیدایە.
جێی باسە ماڕادۆنا لەگەڵ كۆمەڵێك ئەستێرەی تری تۆپی پێی جیهان راكێشانی بۆ تیروپشكی یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا ئەنجام دا و هەڵبژاردەی وڵاتەكەشی لە كۆمەڵەی چوارەم لەگەڵ هەڵبژاردەكانی ئایسلەندا و پیرۆ و دانیماڕك گیرسایەوە.