به‌رپرسانی میلشیا شیعه‌كان، له ڕێی ڤیدیۆی یه‌كێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، گرته‌ی ڕووتی خۆی له‌گه‌ڵ كچێك ده‌گۆڕێته‌وه و ئه‌م وێنانه له ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بییه‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه.
چه‌ند شاره‌زایه‌كی بواری ئایتی له به‌غداوه، "وشه"یان له بڵاوبونه‌وه‌ی وێنه‌ی یه‌كێك له به‌رپرسانی میلشیا شیعه‌كان كه له‌كاتی گفتوگۆدا له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا گرتووه ئاگادار كردوه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێ كه "هین"ی خۆی ده‌رده‌هێنێ.
یه‌كێك له‌و چالاكانه به‌هۆی دۆخی ته‌ناهی و زاڵبوونی میلشیاكان نه‌ویست ناوی بهێنرێت و لای "وشه" پارێزراوه، ئاشكرای كرد، سه‌ید كازم سه‌رفی، خه‌ڵكی پارێزگای ناسریه‌یه له باشووری به‌غدا، كاری رۆژانه‌ی بانگه‌وازی خه‌ڵكه بۆ مه‌زه‌وه‌كه‌ی، به‌ڵام شه‌وان كه ده‌چێته سه‌ر ئینته‌رنێت، عه‌ماه‌كه‌ی سه‌ری لا ده‌بات و ده‌ست به حه‌زه تایبه‌ته‌كانی ده‌كات.
پێشتریش گرته‌ی ڤیدیۆیی و وێنه‌ی چه‌ندان به‌رپرسی ئاینیی له شیعه و سوننه بڵاو كراونه‌ته‌وه كه چۆن ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ژنان تێكه‌ڵ كردووه و له ڕێی "ڤیدیۆ چات" خۆیان بۆ ئه‌و كه‌سانه ڕووت ده‌كه‌نه‌وه كه زۆر جار ته‌ڵه‌ی بانده‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بیكه‌ن به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ری تا پاره‌یان بۆ بنێرن.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی