به‌پێی ئه‌وه‌ی سه‌وزه ماده‌ی زۆر به‌سوودیان تێدایه، پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی و پزیشكان ڕێنوێنیمان ده‌كه‌ن به خواردنی سه‌وزه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر، چونكه سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
foodfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به خواردنی سه‌وزه‌ی جه‌رجیر كردووه و ده‌ڵێت، سه‌وزه‌ی جه‌رجیر یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته و چالاككردنی جه‌سته، چونكه چه‌ندان ماده‌ی به‌سوودی تێدایه كه یارمه‌تی خانه‌كانی جه‌سته ده‌دات بۆ مانه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی چالاك و ته‌ندروست.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌وزه‌ی جه‌رجیر به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ی كلۆرۆفیل تێدایه كه به‌سووده بۆ نه‌هێشتن و رزگاربوون له بۆنی ناخۆشی ده‌م، هه‌روه‌ها جه‌رجیر رێژه‌یه‌كی زۆری ریشاڵ و ماده‌ی دژه ئۆكسانی تێدایه كه جه‌سته له ژه‌هراویبوون ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها به ماده‌ی گلوكۆسینۆلات ده‌وڵه‌مه‌نده كه مه‌ترسی تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی سی و مه‌مك كه‌م ده‌كاته‌وه.
جه‌رجیر زیاتر 90%ی ئاوه، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ری سروشتییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی جه‌سته و وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته، هه‌روه‌ها جه‌رجیر ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڤیتامین K كه هاوكاری ئێسك و ددان به‌هێز ده‌كات، له‌گه‌ڵیدا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی قۆلۆن ده‌كات و گرفتی هه‌رسكردن و ژه‌هراویبوونی جه‌سته ناهێڵێت.
جه‌رجیر كالۆری كه‌می تێدایه و به‌سووده بۆ دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته، هه‌روه‌ها جه‌رجیر چه‌ند ڤیتامینێكی گرنگی وه‌ك سیامین و نیاسین و ڤیتامین B16 ی تێدایه كه پارێزگاری له ته‌ندروستی گشتی جه‌سته ده‌كات، بۆیه جه‌رجیر به‌سووده بۆ ته‌ندروستی ژنی دووگیان و ئه‌و كه‌سانه‌ی منداڵیان بووه چونكه ده‌بێته هۆی زیادبوونی شیر له‌كاتی شیرپێداندا.