بیبه‌ری تیژ یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ی زۆربه‌ی كه‌سه‌كان ئاره‌زووی ده‌كه‌ن به جۆرێك له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی خواردنی ژه‌مه‌كاندا به‌كاری ده‌هێنن، به‌ڵام هه‌رگیز زانیوته ئه‌گه‌ر خواردنی بیبه‌ری تیژ بكه‌یت به خواردنێكی ڕۆژانه چ گۆڕانێك له جه‌سته‌تدا روو ده‌دات؟
خواردنی بیبه‌ری هاڕاو یان بیبه‌ری سوور به شێوه‌یه‌كی رۆژانه سوودی هه‌یه و ده‌بێته هۆی دروستبوونی به‌رگری به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها بیبه‌ری تیژ یارمه‌تیت ده‌دات بۆ رزگاربوون له چه‌وری زیاده و دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیبه‌ری تیژ له زۆرینه‌ی كێشه‌كانی گه‌ده رزگارت ده‌كات.
خواردنی بیبه‌ری تیژ به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه كاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر چالاككردنی مێشك، چونكه كاتێك كه بیبه‌ری تیژ ده‌خۆی كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر زمان و ئازاری سووتانی زمان كه ده‌ماره ڕاگه‌یاندن ئه‌و هه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت به مێشك، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی چالاككردنی مێشك به‌هۆی ده‌ماره‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی بیبه‌ری تیژ ڤیتامین C تێدایه، ده‌بێته هۆی زیادكردنی به‌رگری جه‌سته دژ به نه‌خۆشییه ترسناكه‌كان، خواردنی بیبه‌ری تیژ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه جه‌سته ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی و هه‌بوونی كێشه‌ی ته‌ندروستی.