"وشە" پڕۆژەی پاكسازیی مووچەی فەرمانبەران بڵاو دەكاتەوە
ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان پڕۆژەیەك بۆ پاكسازی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ئامادە دەكەن و داوا دەكەن بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان.
ئەمڕۆ دووشەم چواری كانوونی دووەم، بەپێی یاداشتی ژمارەیەك پەرلەمانتاری هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە و تێدا هاتووە، داوا لە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان دەكەین لە كۆبوونەوەی داهاتوو پڕۆژە بڕیاری پاكسازی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانەوە.
ئەو پەرلەمانتارانە داوا دەكەن كە لایەنی پێوەندیدار لەسەر ئەو پرسە بانگێشتی پەرلەمانی كوردستان بكرێن.
هاوكات عەباس غەزالی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لە پڕۆژەكەدا داوا كراوە لە ڕێی لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە پاكسازی لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكرێت.
ئەو پڕۆژەی پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان كە ئەندامی تەواوی فراكسیۆنەكانی تێدایە، بەمەبەستی خستنەڕووی ژمارەی ڕاستی فەرمانبەرانە و بەشێك بێت لە چاكسازییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە لەڕێی سیستەمی بایۆمەتریی مووچە بۆ كەمكردنەوەی مووچەخۆرانی هەرێم ئەنجامی دا.
نزیكەی ساڵێك دەبێ بەمەبەستی كەمكردنەوەی مووچەخۆرانی هەرێم و ئاشكراكردنی دوو مووچەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سیستەمی بایۆمەتری مووچەی فەرمانبەرانی جێبەجێ كرد كە دوایین ژمارە نزیكەی ملیۆنێك و 200 هەزار فەرمانبەر بوو، بەڵام تا ئێستە گومان لە بوونی فەرمانبەرانی بن دیوار و دوو مووچەی هەیە.
دەقی یاداشتەكە:
وشە -
سهرخێڵ هاشم