گه‌ڕه‌كى جومعهلى قیزیق له ویلایه‌تى بۆرساى توركه، له بنه‌ڕه‌تدا گوندێكى عوسمانى بووه، ته‌مه‌نى 700 ساڵه.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه دانیشتوانى ئه‌م گونده 700 كه‌سه، كه‌چى له كۆتای پشووى هه‌فته، ئه‌م ژماره‌یه بۆ 50 هه‌زار كه‌س به‌رز ده‌بێته‌وه. ئه‌م گونده له‌لایه‌ن رێكخراوى یونسكۆوه له لیستى كولتوورى جیهانى دانراوه، كۆڵ و ماڵه‌كانى هه‌ر به‌دار دروست كراون له‌سه‌ر شێوازى كۆن. ئه‌م گونده بهمساڵانهى دوایى به‌هۆى دراما توركییه‌كانه‌وه، ناوبانگێكى فراوانى په‌یدا كردووه، چونكه زۆر له فیلم و دراما له‌و شوێنه‌دا وێنه‌یان ده‌گیرێت. ئێسته جیا له مۆزه‌خانه‌یه‌ك، 55 شوێنى خواردن و خواردنه‌وه و 130 دووكانى دیاره فرۆشتنى تێدایه.
له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى ئه‌نادۆل ئه‌مین یاوز گوتوویه‌تى "گه‌ڕه‌كى جومعهلى له كۆتای هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك به میوانانه‌وه قه‌ره‌باڵغ ده‌بێت" باسى له‌وه‌ش كردووه ئه‌وان هه‌موو كۆششێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م شوێنه به مێژوویى به‌هێڵنه‌وه.