وه‌زاره‌تى نه‌وتی عێراق ئاماره‌كانى مانگی تشرینى دووه‌می رابردووی ئاشكرا كرد و رای گه‌یاند، 105 ملیۆن و 510 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه و داهاته‌كه‌شی شه‌ش ملیار و 830 ملیۆن دۆلار بووه.
ئه‌مرۆ دووشه‌م چواری كانوونى یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا داهاتی مانگی تشرینى دووه‌مى رابردوو ئاشكرا كرد.
به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى كۆمپانیای فرۆشى نه‌وتی عێراقی سۆمۆ، حكوومه‌تى عێراق له مانگى تشرینى دووه‌می رابردوو 105 ملیۆن و 510 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى فرۆشتووه، له‌مه‌شدا شه‌ش ملیار و 830 ملیۆن دۆلار داهاتى ده‌ست كه‌وتووه.
به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى سۆمۆ، رۆژانه عێراق سێ ملیۆن و 502 به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده كردووه و هیچ به‌رمیلی نه‌وتیش له كێڵگه‌كانى كه‌ركوك هه‌نارده نه‌كراون.
له به‌یاننامه‌كه‌یدا وه‌زاره‌تى نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ى به هه‌نارده‌ى نه‌وتی هه‌رێمى كوردستانیش نه‌كردووه و ده‌ڵێ ئه‌و نه‌وته‌ی فرۆشراوه، ته‌نیا به‌رهه‌می كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بووه.
جێی باسه حكوومه‌تى عێراق پلانى داناوه پێش كۆتاهاتنى ئه‌مساڵ، ئاستى هه‌نارده‌ى نه‌وت بگه‌یه‌نێته پێنج ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا.