مانگێك پێش تووشبوون بە جەڵتەی دڵ ئەم نیشانانە لە لەشدا دەردەكەوێت

:: PM:04:53:04/12/2017 ‌
جەڵتەی دڵ بە یەكێك لە باوترین نەخۆشییەكان دادەنرێت و دەبێتە هۆی مردن، بەڵام لەشی مرۆڤ مانگێك پێش تووشبوون بە جەڵتەی دڵ شەش نیشانە دەخاتە روو بۆ هۆشیار كردنەوە و ئاگەداربوون بۆ ئەوەی بە زووترین كات چارەسەر بكرێت و رێگە پزیشكیەكان بگیرێتە بەر.

جەڵتەی دڵ لە ئەنجامی گیرانی خوێنبەرەكانی دڵەوە دروست دەبێت یان نارێكی لێدانی دڵ، نەخۆشییە زگماكییەكان، بۆ باشتر بوونی تەندروستی دڵت پێویستە خۆراكی تەندروست بخورێت لەگەڵ ئەنجامدانی راهێنانی جەستەی، پێش هەموو شتێك پێویستە رەچاوی ئەم نیشانانە بكەیت، وەك:

یەكەم: جەڵتەی دڵ لە ئەنجامی نەرۆشتنی خوێنی پر ئۆكسجین بۆ ماسولكەكانی دڵ روو دەدات، ئەگەر خوێنی پر ئۆكسجین لە ماسولكەكانی دڵدا نەگەرێتەوە ئەوا جەڵتەی دڵ روو دەدات و دەبێتە هۆی مردن.

دووەم: ماندووبوونی زۆر یەكێكە لە نیشانەكانی جەڵتەی دڵ
ماندووبون ئاساییە لە دوای ئەنجامدانی جووڵەیەكی جەستەی یان هیلاكیەكی رۆژانە، بەڵام ئەگەر بەبێ هیچ هۆكارێك هەست بە ماندووبوون بكەیت و زوو هیلاك بیت پێویستت بە بشكنینی دڵ دەبێت. ئەگەر لە دوای خەوێكی زۆر و خواردنێكی باش هەست بە هیلاكییەكی جەستەیی بكەیت ئەوە حاڵەتێكی سروشتی نییە بەیەكێك لە نیشانەكانی جەڵتەی دڵ هەژمار دەكرێت.
سێیەم: هەناسەتەنگی نیشانەیەكی جەڵتەی دڵە ئەگەر دڵ بری پێویست ئۆكسجین وەرنەگرێت ئەوا هەناسەتەنگی دروست دەبێت.

چوارەم: نیشانەیەكی تری جەڵتەی دڵ بەدهەرسییە بەردەوام نەبوونی حەزی خواردن نائاساییە بەڵام ئەگەر هاتوو بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بێت  و نەخواردنی هەنێك خۆراك بێت بە بەدهەرسی دانانرێت.

پێنجەم: دوو خاڵی كۆتایی زۆر گرنگن بوونی دڵەراوكێی و هەستكردن بە بێ هێزی و  قورسی باڵەكان. ئەم حاڵەتە لە ئەنجامی نەرۆیشتنی بڕی پێویستی ئۆكسجینە بۆ دڵ. گۆرانكاری بڕی جووڵانەوەی جەستە دەنێردرێت بۆ بڕبڕەی پشت. هەموو دەمارەكان لە دڵەوە دەچن بۆ بڕبڕەكان و بەشێوەی لق بڵاودەبنەوە بەمەیش هەستی ئازار بە باڵەكاندا دەروات. ئەگەر تەنیا یەك باڵت سرببێت ئەوە نیشانەیەكی جەڵتەی دڵە بۆیە پێویستە ئاگادار بیت و لەژێر چاودێری پزیشكدا بمێنیتەوە.

 




وشە - ئاوات ئازاد