بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی لەلایەن چەند رۆژنامەیەكەوە بڵاو كراونەتەوە، ئەم پیاوە خەڵكی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیایە و هاوسەرگیریی لەگەڵ مارێكی جۆری كۆبرا كردووە كە درێژیی مارەكە نزیكەی سێ مەترە.
لەو هەواڵانەی لەبارەی ئەو پیاوەوە بڵاو كراونەتەوە، هاتووە هۆكاری هاوسەرگیری كردنی ئەو پیاوە لەگەڵ ئەو مارەدا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە پیاوەكە خۆشەویستێكی هەبووە و بەر لە پێنج ساڵ مردووە، ئەمەش وای لەو پیاوە كردووە دوای مردنی ئەو خۆشەویستەی خۆی بڕیار بدات، لەگەڵ هیچ كەسێكی تر پێوەندی گرێ نەدات.
ئەو پیاوە بە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانیایی راگەیاندووە، بڕوای تەواوی بەوە هەیە كە رۆحی خۆشەویستە مردووەكەی چووەتە گیانی ئەو مارەوە و پێشی وایە لێكچوونێكی زۆر گەورە لەنێوانیاندا هەیە.
دوای ئەوەی هاوسەرگیریشی لەگەڵ كردووە، ئەو پیاوە لە ئێستەدا رۆژانە زۆربەی كاتەكانی خۆی هەر لەگەڵ ئەو مارەی هاوسەریدا بەسەر دەبات، بۆ نموونە هەر لەگەڵ ئەودا سەیری تەلەڤزیۆن دەكات و پیاسەی كەنار دەریا دەكات و دەچێتە یانەی وەرزشی.
سەرچاوە: سپوتنیك