زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌وه‌نده زۆره كه له‌وانه‌یه به 10 ساڵی تریش قه‌ره‌بوو نه‌كرێته‌وه و دۆخی كرماشان نه‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی پێش روودانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی به گوڕی 7.3 به پێوانه‌ی ریخته‌ر لێی دا و بوو به به‌هێزترین بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌مساڵی زه‌وی هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی زیاتر تا ئێسته میدیاكان باسیان لێوه كردووه، زیانه گیانییه‌كانن كه به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنی فه‌رمی حكوومه‌تی ئێران، 474 كه‌س به فه‌رمی نێژراون، هه‌رچه‌نده زانیارییه نافه‌رمییه‌كان باس له مردنی سه‌رووی هه‌زار كه‌س ده‌كه‌ن. سه‌رووی 77%ی گونده‌كانی كرماشان به ته‌واوی وێران بوون كه ده‌كاته نزیكه‌ی هه‌زار و 940 گوند و ئه‌گه‌ر له هه‌ر گوندێك ته‌نیا یه‌ك كه‌س گیانی له ده‌ست دابێت، ئه‌وا ژماره‌ی زیانه گیانییه‌كان بۆ هه‌زاران كه‌س به‌رز ده‌بێته‌وه.
ساڵانه بودجه‌ی پارێزگای كرماشان كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه دیاری ده‌كرێت، ده‌گاته 500 ملیار تمه‌ن كه به دۆلار ده‌گاته 125 ملیۆن دۆلار. سه‌رچاوه‌كانی ئێران ده‌ڵێن كۆی گشتی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر كرماشان كه‌وتوون ده‌گاته پێنج هه‌زار و 632 ملیار تمه‌ن، كه به دۆلار ده‌كاته ملیارێك و 408 ملیۆن دۆلار. ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه زیانه‌ی ده‌ستنیشان كراوه دابه‌شی بودجه‌ی ساڵانه‌ی پارێزگاكه بكرێت، ئه‌وا به بودجه‌ی 11 ساڵی پارێزگاكه ده‌توانرێت قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه بكرێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و زیانه‌ش كه خه‌مڵاندنی بۆ كراوه زۆر له زیانی راسته‌قینه كه‌متره كه به‌ر پارێزگاكه كه‌وتووه. كرماشان كه كه‌وتووه‌ته باشووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هاوشێوه‌ی پارێزگا كوردییه‌كانی تر په‌راوێز خراوه و حكوومه‌تی ئێران هیچ كاتێك بودجه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان نه‌كردووه شایانی پێگه‌ی پارێزگاكه بێت. پارێزگاكه ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و گاز و چه‌ندان جۆر سامانی سروشتی تر.
به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كرماشان 31 هه‌زار خانوو زیانیان به‌ركه‌وتووه، كه نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و خانووانه 100% وێران بوون و نیوه‌ی تریش به رێژه‌ی 20 تا 70% زیانیان به‌ركه‌وتووه. به گشتی زیانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون، بازرگانی و خزمه‌تگوزاری به دوو هه‌زار و 600 ملیار تمه‌ن خه‌مڵێنراوه كه به دۆلار ده‌كاته 650 ملیۆن دۆلار.
به‌راورد به پارێزگاكانی تری ئێران، رێژه‌ی بێكاری له پارێزگای كرماشان زۆر به‌رزه و بوومه‌له‌رزه‌ش هێنده‌ی تر ئه‌و دۆخه‌ی تێك داوه و زیانی گه‌وره‌ی به كه‌رتی به‌رهه‌مهێنان و كارگه‌كان گه‌یاندووه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی فه‌رمانگه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی و كانه‌كانی پارێزگاكه هه‌زار ملیار تمه‌ن زیان به‌و كه‌رته‌ش كه‌وتووه كه به دۆلار ده‌كاته 250 ملیۆن دۆلار.
له كه‌رتی كشتوكاڵ زیانه‌كان به 800 ملیار تمه‌ن خه‌مڵێنراون كه به دۆلار ده‌كاته سه‌رووی 260 ملیۆن دۆلار. زیانه‌كان له كه‌رتی كشتوكاڵ به‌ر پڕۆژه‌كانی ماسی، په‌له‌وه‌ر، ئاژه‌ڵ، كۆگه‌كان و چه‌ندان بواری تر كه‌وتووه. ده‌گوترێت 30%ی ژماره‌ی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ره‌كانی ئه‌و كه‌رته له‌ناو چوون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی "وشه" له سه‌رچاوه پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه به‌دواداچوونی بۆ كردووه له پارێزگاكه له نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كانی سه‌رپێڵ زه‌هاو، سه‌لاس و باوه‌جانی، ئیسلام‌ئابادی رۆژئاوا و قه‌سری شیرین، زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه و سه‌رووی 250 بنكه‌ی ته‌ندروستیش زیانیان بینیوه. ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك پێنج ملیۆن دۆلار و هه‌ر بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی 100 هه‌زار دۆلاری بوێت، ئه‌وا زیانی ئه‌م به‌شه‌ش ده‌گاته نزیكه‌ی 50 ملیۆن دۆلار.
له‌و ناوچه‌یه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه تیایدا رووی داوه، خاوه‌نی 758 قوتابخانه‌یه كه 81 قوتابخانه به ته‌واوی رووخاون و نۆژه‌نكردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌یان پێویستی به 120 ملیار تمه‌ن هه‌یه كه به دۆلار ده‌كاته 40 ملیۆن دۆلار.
له كه‌رتی خزمه‌تگوزاری گشتی و ژێرخانی گواستنه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رێگه‌وبان و شارسازی كرماشان خه‌مڵاندنی بۆ كردووه، زیانه‌كان ده‌گاته 180 ملیار تمه‌ن كه به دۆلار ده‌كاته 45 ملیۆن دۆلار. له‌و پارێزگایه 350 پرد به رێژه‌ی 10 تا 80% زیانیان به‌ركه‌وتووه و زیانی ئه‌م به‌شه‌ش به 160 ملیار تمه‌ن خه‌مڵێنراوه كه به دۆلار ده‌كاته 40 ملیۆن دۆلار.
هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاره‌با و گازی كرماشانیش زیانه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌م كه‌رته‌یان خستووه‌ته ڕوو كه ده‌گاته 230 ملیار تمه‌ن یان سه‌رووی 76 ملیۆن دۆلار. هاوكات هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاو 35 ملیۆن دۆلار و پاڵاوگه‌كانی ئاویش 17 ملیۆن دۆلار زیانیان به‌ركه‌وتووه. له هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئاو بۆ گونده‌كان به درێژی 652 كیلۆمه‌تر هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئاو تێك چووه، 83 كۆگه، 41 پۆمپاژی ئاو و 12 بیری ئاو زیانیان به‌ركه‌وتووه. بڕی ئه‌و زیانه‌ش كه به كه‌رتی كاره‌با كه‌وتووه، ده‌گاته 16 ملیۆن دۆلار. زیانێكی زۆریش به كه‌رتی گه‌شتوگوزار كه‌وتووه و زیانه‌كانی به هه‌شت ملیار تمه‌ن ده‌خه‌مڵێنرێت كه به دۆلار ده‌كاته دوو ملیۆن دۆلار.
هه‌موو ئه‌و خانووانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه رووخاون، ده‌یان جۆر كه‌ره‌سته‌ی تر و پێداویستی ماڵ له‌گه‌ڵیان له‌ناو چووه كه هه‌موو به پاره كڕاون و ده‌خرێنه سه‌ر ئه‌و زیانه‌ی بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی خانووه‌كه پێویسته. ئه‌گه‌ر خانوویه‌ك نرخه‌كه‌ی 20 هه‌زار دۆلار بێت، ئه‌وا به دڵنیایییه‌وه بایی 10 هه‌زار دۆلاریش كه‌ره‌سته‌ی و كه‌لوپه‌لی تێدایه كه له‌گه‌ڵ رووخانی خانووه‌كه له‌ناو چوون. ئه‌گه‌ر 15 هه‌زار خانوو جارانی 10 هه‌زار دۆلار بكرێت، ده‌رده‌كه‌وێت زیانه‌كانی ئه‌م به‌شه‌ش ده‌گاته 150 ملیۆن دۆلار.
كۆی گشتی ئه‌و زیانانه‌ی ئاماژه‌یان پێ كراوه، ده‌گاته ملیارێك و 600 ملیۆن دۆلار و ئه‌گه‌ر زیانی چاره‌سه‌ری 10 هه‌زار برینداری بوومه‌له‌رزه و ئۆتۆمبێل و دووكان و بازاڕی بخرێته سه‌ر، ئه‌وا له‌وانه‌ی بگاته دوو ملیار دۆلار.