له كاتێكدا بودجه‌ى 2018ى عێراق 22 ملیار دۆلار كورتهێنانى هه‌یه و حكوومه‌تیش 130 ملیار دۆلار قه‌رزاره، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق بكرێت، به‌غدا ده‌توانێت شایسته داراییه‌كانی كوردستان بدات. به‌ڵام به‌گوته‌ی خۆیان "ئه‌گه‌ر بێ به‌شداری كورد بودجه تێپه‌ڕێنرێت باشترین بژارده كشانه‌وه‌یه له پڕۆسه‌ى سیاسی عێراق".
ره‌شنووسی بودجه‌ى 2018ى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه و دواى ره‌وانه‌كردنى بۆ په‌رله‌مان، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق رهشنووسهكهى كشانده‌وه بۆ حكوومه‌ت. به‌گوێره‌ى ناوه‌ڕۆكى ره‌شنووسه‌كه پشكى كوردستان 17%ه‌وه بۆ 12.67% كه‌م كراوه‌ته‌وه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ زیادبوونى بودجه‌ى سه‌روه‌ری بۆ 39% كه به رێژه‌ى 100% زیادی كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا حكوومه‌تى عێراق چه‌ندان مه‌رجی له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان داناوه، دیارترینیان لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، راده‌ستكردنى ته‌واوى ده‌روازه سنوورییه‌كان و داهاتى نه‌وت.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى ره‌تكردنه‌وه‌ى ره‌شنووسه‌كه كه پرسی پێ نه‌كراوه، ده‌ڵێ به‌و بودجه‌یه‌ى هه‌یه، پشكى كوردستان دواى بڕینى بودجه‌ى سه‌روه‌ری 6.5%ی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش وای كرد حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی به‌غدا كۆ ببێته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن ئه‌گه‌ر ده‌ستكاری ئه‌و ره‌شنووسه نه‌كرێت، ئه‌وا بایكۆتى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق بكه‌ن.
عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنى یه‌كێتى، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، پشكى كوردستان له بودجه‌ى گشتیى عێراق، ته‌نیا پرسێك نییه، به‌ڵكو یه‌كێكه له كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانى نێوان هه‌ردوولا، بۆیه ده‌بێت به‌یه‌ك پاكێج چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه ئێسته عێراق كێشه‌ى له بودجه هه‌یه و 22 ملیار دۆلار كورتهێنانى له بودجه هه‌یه، یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌ى عێراقی بۆ 46 ملیار دۆلار دابه‌زیوه و مه‌ترسی له‌سه‌ره و ناتوانێت ده‌ستكاری بكات، 133 ملیار دۆلار قه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ره، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا سندووقى دراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵێك مه‌رجی قورسی له‌سه‌ر عێراق داناوه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی به‌مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و كورتهێنانه‌ى له بودجه‌دا هه‌یه.
حه‌سه‌ن گوتى "نه‌ك ته‌نیا ئێمه، به‌ڵكو فراكسیۆنه‌كانى تریش له‌سه‌ر بودجه‌ى قسه‌ى رژدیان ده‌بێت. وه‌ك فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌بێت له‌سه‌ر 17% یه‌كده‌نگ بین، چونكه ئه‌وكاته‌ى پاره زۆربوو، بودجه‌ى سه‌روه‌ریش كه‌م بوو، به‌ڵام هێشتا پاره‌یه‌كى كه‌م ده‌هات بۆ كوردستان، ئێسته بودجه‌ى سه‌روه‌ری زیادی كردووه و پاره‌یش كه‌مه، ئه‌وا وا ده‌كات 17% خۆى بڕێكى باش بوو ئینجا ئه‌گه‌ر لێى كه‌م بكرێته‌وه، ئه‌وا هیچ نامێنێته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى پێی وایه، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنیش بكرێت له‌سه‌ر بودجه، ئه‌وا ئیراده‌ی سیاسی له به‌غدا نییه بۆ پابه‌ندبوون به پێدانى پشكى كوردستان له بودجه.
لای خۆیه‌وه زانا رۆستایی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌ستكاری ره‌شنووسی بودجه نه‌كرێت.
له‌باره‌ى بایكۆتى پرۆسه‌ى سیاسیی عێراق، ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتى، "ئه‌وه نه‌بووه به بڕیار و بڕیاری وا له ده‌ست فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان نییه، به‌ڵكو ده‌بێت له ئاستى سه‌ركردایه‌تیى سیاسیی كوردستان بدرێت".
زانا رۆستایی ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه حكوومه‌تى عێراق له ئیداره‌ى دارایی كوردستان رازى نییه به‌تایبه‌ت ژماره‌ى مووچه‌خۆران، بۆیه مه‌به‌ستیانه له‌مه‌ولا بودجه‌كه نه‌درێت به حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو له رێى بایۆمه‌تری وه‌ك پارێزگاكانى تر‌ى عێراق مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدات و پاره‌ى پڕۆژه‌كانیش دیار بێت چۆن خه‌رج ده‌كرێت.
"له‌مه‌دا تا ئێسته حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان رازی نییه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى ره‌وشی دارایی كوردستان خراپه و به‌غدا له خاڵی هێزه‌وه گوشار دروست ده‌كات و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش پشتگیری ده‌كه‌ن، پێ ده‌چێت حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تا سه‌ر نه‌توانێ پێداگیری بكات، چونكه چاره‌سه‌ری تری نییه" رۆستایی وای گوت.
پرسی بودجه‌ى عێراق و پشكى هه‌رێمى كوردستان، له كاتێكدایه به‌رپرسانى عێراقی ده‌ڵێن له دواى 2005ه‌وه تا ئێسته زیاتر له 800 ملیار دۆلار پاره‌ى عێراق به‌هه‌ده‌ر دراوه و گه‌نده‌ڵى تێدا كراوه، تا ئێسته‌ش عێراق له ریزبه‌ندى دواوه‌ى وڵاتانى هه‌ره گه‌نده‌ڵی دنیایه.
كاوه محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری گۆڕان له عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه كه پرسی كشانه‌وه له پرۆسه‌ى سیاسی له عێراق، پێشنیازی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بوو، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عێراق پابه‌ند نه‌بێت به پێدانى شایسته دارایییهكانى هه‌رێمى كوردستان و بودجه‌ى كوردستان.
محه‌مه‌د بۆ "وشه" ئاماژه‌ى دا به‌وه‌ی كه هێشتا كۆبوونه‌وه‌ى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان نه‌كراوه له‌سه‌ر كۆده‌نگی، ئه‌گه‌رچى هه‌ڵوێسته‌كان یه‌كن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان پێی وایه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن بكرێت، عێراق ده‌توانێ پابه‌ند بێت به پێدانى شایسته دارایییهكانى كوردستان، چونكه ره‌وشی دارایی عێراق به‌ره‌و باشی ده‌چێت و نرخی نه‌وتیش به‌رز بووه‌ته‌وه. زیاتر گوتى "ئه‌وه‌ى گرنگه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن به تایبه‌ت سه‌ره‌تا له ناوخۆى كوردستان، ئینجا به یه‌كده‌نگی به‌ره‌و رووى به‌غدا ببینه‌وه، له‌مه‌شدا هه‌ڵوێستى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان روونه تا شاندێك له كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات".
هاوكات نه‌جیبه نه‌جیب په‌رله‌مانتارى پارتى له عێراق، روونی ده‌كاته‌وه كه هه‌موو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌و ره‌شنووسه‌ى ئێسته‌ى بودجه ناڕازین، بۆیه تاكه كارتى كاریگه‌ری دژ وه‌ستانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى عێراق، یه‌كده‌نگی كورد و كشانه‌وه‌یه له پرۆسه‌ى سیاسیی عێراق له ئاستى سه‌رۆك كۆمار و جێگری سه‌رۆك په‌رله‌مان و وه‌زیره كورده‌كان.
نه‌جیبه بۆ "وشه" گوتى "بایكۆتى دانیشتنى په‌رله‌مان هیچ سوودێكى نییه، ئه‌وان زۆرینه‌ن و ده‌توانن تێى په‌ڕێنن".
"ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن بكرێت، حكوومه‌تى عێراق ده‌توانێ پابه‌ندی پێدانى شایسته دارایییهكانى كوردستان له بودجه ببێت، چونكه به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه، زیاتر له 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى كوردستان و كه‌ركووك ره‌وانه‌ى بازاڕه‌كانى دنیا ده‌كرێت و نرخه‌كه‌شی به‌رز بووه‌ته‌وه، جگه له داهاتى دهروازهكانیش زیادی كردووه، ئه‌مه جگه له قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى وه‌ریگرتووه" نه‌جیب وای گوت.