چه‌وه‌نده‌ر ڕووه‌كێكی زستانه‌یه و یه‌كێكه له خۆراكه هه‌ره ته‌ندروسته‌كان و به چه‌ندان ماده‌ی سوودبه‌خش ده‌وڵه‌مه‌نده، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری زۆر به‌هێزی هه‌یه له پاككردنه‌وه‌ی جگه‌ر و ریخۆڵه له ژه‌هر و پاشه‌ڕۆ زیانبه‌خشه‌كان.
توێژینه‌وه زانستییه‌كان ده‌ریانخستووه كه خواردنی چه‌وه‌نده‌ر به به‌رده‌وامی یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌هێزكردنی ماسولكه و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی چه‌وری جه‌سته، هه‌روه‌ها چه‌وه‌نده‌ر بڕێكی زۆر مه‌نگه‌نیز و پۆتاسیۆم و مسی تێدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ڕیشاڵی خۆراكی و مه‌گنیسیۆم و فۆسفۆر و ڤیتامین C و ئاسن و ڤیتامین B6ی تێدایه.
توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه، چه‌وه‌نده‌ر خۆراكێكی نایابه بۆ نه‌هێشتنی ژه‌هر له جه‌سته‌دا، هه‌روه‌ها ڕیشاڵی چه‌وه‌نده‌ر كاریگه‌رترین ڕیشاڵی خۆراكیی هه‌یه له پاككردنه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس و ریخۆڵه‌كان به پاكی و ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه، له‌گه‌ڵیدا ماده‌ی میتابۆلیزمی تێدایه كه نه‌هێشتنی ژه‌هر ئاسانتر ده‌كات.
چه‌وه‌نده‌ر به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كه‌مخوێنی بوون، چونكه ڕێژه‌ی ھیمۆگڵۆبینی خوێن زیاد ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، هه‌روه‌ها سوودێكی تری چه‌وه‌نده‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێته شه‌ربه‌ت و له لایه‌ن وه‌رزشكارانه‌وه ده‌خورێته‌وه بۆ پێدانی وزه به جه‌سته‌یان، جگه له كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشیش، توێژینه‌وه ده‌ریخستووه كه چه‌وه‌نده‌ر كاریگه‌ره بۆ دابه‌زاندنی په‌ستانی به‌رزی خوێنیش.