گواستنه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ته‌لئه‌بیب بۆ قودس، ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانى جه‌نگی لێ ده‌كرێت، به‌رپرسانى ئه‌وروپی و عه‌ره‌بی هۆشداری ده‌ده‌ن، هاوكات به‌شێك له به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكی پێیان وایه ئه‌مه یاریكردنه به ئاگر.
پرسی گواستنه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ته‌لئه‌بیب پایته‌ختى ئیسرائیل بۆ شاری قودس، وا لێك ده‌درێته‌وه كه قودس ده‌بێته پایته‌ختى ئیسرائیل ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى لاى فه‌ڵه‌ستییه‌نییه‌كان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و هۆشداری هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕ ده‌ده‌ن، به‌رپرسانى ئه‌وروپاش له‌مه‌دا هۆشداری ده‌ده‌ن و داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ڵنه‌گرێت، ته‌نانه‌ت به‌شێك له به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكیش نیگه‌رانن، ئه‌گه‌رچى ئه‌مه به‌ڵێنى تره‌مپ بوو له كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن.
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێن هێشتا بڕیاری كۆتا ده‌رنه‌چووه بۆ گواستنه‌وه‌ى باڵوێزخانه، ئه‌گه‌رچى ده‌ركردنى وه‌ها بڕیارێك دژى بنه‌ماى سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكیشه كه چاره‌نووسی قودس ده‌بێت به گفتوگۆ له نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان چاره‌سه‌ر و یه‌كلا ببێته‌وه. بۆیه پێ ده‌چێ ده‌رئه‌نجامى ده‌ركردنى وه‌ها بڕیارێك له‌لایه‌ن تره‌مپ ببێته هۆى نانه‌وه‌ى ئاشووب و خۆپیشاندان له‌لایه‌ن فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ته‌نانه‌ت مسوڵمانانی هه‌موو دنیا.
ئیسرائیلییه‌كان دواى جه‌نگی 1967 ده‌ستیان به‌سه‌ر قودسی رۆژهه‌ڵات گرت و تا ئێسته نیوه‌ى شاره‌كه له ده‌ستى ئه‌واندایه و نیوه‌كه‌ى تریشی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئیداره‌ى ده‌ده‌ن.
به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مه‌ریكی كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ى بڵاو بكرێته‌وه به (رۆیته‌رز)ى راگه‌یاندووه، پێ ده‌چێ سبه‌ى چوارشه شه‌شى كانوونى یه‌كه‌م، دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری گواستنه‌وه‌ى باڵوێزخانه بۆ قودس بدات، ئه‌گه‌رچى گارید كوشنه‌ر راوێژكاری سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رۆژى یه‌كشه‌می رابردوو رای گه‌یاند هێشتا سه‌رۆك بڕیاری كۆتای نه‌داوه.
كوشنه‌ر راوێژكاری تره‌مپ كه سه‌رپه‌رشتى گفتوگۆكانى ئاشتى نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ده‌كات، تا ئێسته نه‌گه‌یشتووه به هیچ ده‌رئه‌نجامێك.
دوێنێ دووشه‌م كۆشكى سپی ئه‌مه‌ریكی رای گه‌یاند، پرسی گواستنه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ته‌لئه‌بیب بۆ قودس، پرسێكه پێشتر دۆناڵد تره‌مپ له‌كاتى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنی دابوو. به‌ڵام به‌رپرسانى باڵاى ئه‌مه‌ریكی پێیان وایه تره‌مپ بڕیاری دواخستنى گواستنه‌وه‌ى باڵوێزخانه بدات، به‌ڵام له كۆتادا هه‌ر ده‌یگوازێته‌وه بۆ قودس و بۆ ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ یاریده‌رانى پلانێكی تۆكمه‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ى داناوه.
به‌ڵام به‌شێك له به‌رپرسانى تری نووسینگه‌ى رۆژهه‌ڵاتى نزیك له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه پێوه‌ندارن به ناوچه‌كه دژى گواستنه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكان له ته‌لئه‌بیب بۆ قودس. به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێ گه‌وره به‌رپرسانى نووسینگه‌ى رۆژهه‌ڵاتى نزیك و به‌شێك له باڵوێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه نیگه‌رانى توندیان نیشان داوه له‌سه‌ر بڕیاره‌كه.
له‌سه‌ر كردنى قودس به پایته‌ختى ئیسرائیل و مه‌ترسیی و لێكه‌وته‌كانى كه به‌رپرسانى باڵاى ئه‌مه‌ریكی و بیانى ئاماژه‌یان پێ داوه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا پرسیاری له كۆشكى سپى كردووه، به‌ڵام كۆشكى سپى وه‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه.
به‌پرسێكى تری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى ده‌زگه‌ى هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر ناساندنى قودس به پایته‌ختى ئیسرائیل، ده‌رئه‌نجامى توندی دژ به ئیسرائیل لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ته‌نانه‌ت دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكاش له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
دۆستان و هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا له وڵاتانى عه‌ره‌بی نیگه‌رانى خۆیان ناشارنه‌وه له ناساندنى تاكلایه‌نه‌ى قودس به پایته‌ختى ئیسرائیل.
ئه‌مری خالید بن سه‌لمان باڵوێزی عه‌ره‌بستانى سعوودیه له ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، هه‌ر راگه‌یاندێك له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له باره‌ى چاره‌نووسی قودس پێش كۆتاهاتنی كێشه‌ى نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین و چه‌سپاندنى ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا ده‌بێته هۆى زیاتر ئاڵۆزكردن و نانه‌وه‌ى ئاشووب.
هاوكات ئوردن هۆشداری ده‌داته ئه‌مه‌ریكا له هه‌ر هه‌نگاوێكى تاكلایه‌نه.
ئه‌یمه‌ن سه‌فدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئوردن له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ى ریكس تیلرسون وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دا له هه‌نگاونانى تاكلایه‌نه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و داننان به‌وه‌ى قودس بكرێته پایته‌ختى ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و پێگه ئاینى و مێژوویی و نیشتمانییه تایبه‌ته‌ی قودس لاى مسوڵمانان و عه‌ره‌ب به گشتى و فه‌ڵه‌ستین و ئوردنییه‌كان هه‌یه‌تى.
به‌گوێره‌ى به‌یاننامه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن، سه‌فدی به تیلرسونى راگه‌یاندووه وه‌ها بڕیارێك ده‌بێته هۆى له ره‌گوڕیشه هه‌وڵه‌كانى به‌ده‌ستهێنانى ئاشتى له نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل.
لاى خۆیه‌وه گه‌وره نوێنه‌ری رێكخراوی رزگاریخوازیی فه‌ڵه‌ستینى كه مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكیه‌تى، ده‌ڵێ داننانى ئه‌مه‌ریكا به قودس وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل "ماچى مه‌رگه" بۆ جیابوونه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت و سه‌رهه‌ڵدانى ململانێیه‌كى نوێ.
حوسام زمڵت گه‌وره نوێنه‌ری رزگاریخواز له واشنتن گوتى، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا وه‌ها هه‌نگاوێك هه‌ڵگرێت، ئه‌وا كۆتاكه‌ى ده‌رئه‌نجامێكى كاره‌ساتبار چاوه‌ڕێى ده‌كات".
هاوكات مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكى فه‌ڵه‌ستین هۆشداری دا له هه‌ر بڕیارێكى ئه‌مه‌ریكى تایبه‌ت به قودس، ئه‌وا ناڕه‌زایه‌تى به‌رفراوانى لێ ده‌كه‌وێته‌وه له فه‌ڵه‌ستین و جیهانى ئیسلامى، ئه‌مه‌ش گرژى له ناوچه‌كه زیاتر ده‌كات.
سه‌رۆكى فه‌ڵه‌ستین له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تى له رێى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له قودس بۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ره‌وانه ده‌كات كه تێیدا به توندی ره‌تى ده‌كاته‌وه باڵوێزخانه بۆ قودس بگوازرێته‌وه یان قودس بكرێته پایته‌ختى ئیسرائیل.
له نامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه وه‌ها بڕیارێك پێچه‌وانه‌ى هه‌وڵه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه وه‌ك وڵاتێكی ناوبژیكه‌ر بۆ ئاشتى له نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیلییه‌كان، به‌مه‌ش ده‌رگه‌ی به‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى ئاشتى داده‌خرێت و ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاقاری گرژی ده‌بات.
به‌رپرسێكى تری ئه‌مه‌ریكی كه بۆ (رۆیته‌رز) قسه‌ى كردووه و ده‌ڵێ، ئه‌و هه‌نگاوه ترسی سه‌ركرده‌كانى فه‌ڵه‌ستین و وڵاتانى تری عه‌ره‌بی زیاتر ده‌كات.
دانێل بنجامین به‌رپرسی پێشتری له ده‌زگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرى ئه‌مه‌ریكی كه ئێسته مامۆستایه له زانكۆی دارتموس، ده‌ڵێ ئه‌وه‌ى روو ده‌دات یاریكردنه به ئاگر له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا.
پرسی ناساندنى قودس وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل، نیگه‌رانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیشی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فڕه‌نسا له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى شه‌وى رابردوو له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانى خۆى له وه‌ها بڕیارێك له‌لایه‌ن ئیداره‌ى كۆشكى سپی نه‌شارده‌وه.
به‌گوێره‌ى به‌یاننامه‌ى كۆشكى ئه‌لیزێ، ماكرۆن له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ تره‌مپ دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت چاره‌نووسی ئه‌و شاره به رێككه‌وتن و ئاشتى بێت له نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و دامه‌زراندنى دوو ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌كه‌دا كه به ئاشتى به‌یه‌كه‌وه بژین و قودسیش ببێته پایته‌ختى هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌كه.