ئه‌مڕۆ دوای دابڕانێكی زۆر له هونه‌ر و گۆرانیگوتن، سامان نوێترین كلیپی گۆرانی بڵاو كرده‌وه و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێشوازییه‌كی باشی لێ كرا.
"سامان گۆركین" نوێترین به‌رهه‌می گۆرانی به شێوه‌ی كلیپ به ناوی "ژار" بڵاو كرده‌وه، كه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی بۆ بارودۆخی ئێسته‌ی كوردستان كردووه، تا پشتگیرییه‌ك بێت بۆ خاكی ڕۆژهه‌ڵات له دوای ڕوودانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ڕووی دا.
سامان له‌باره‌ی هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م كلیپه‌وه به "وشه"ی گوت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕۆژانه سته‌مم له‌لایه‌ن داعشه‌وه بۆ سه‌ر كورده‌كان ده‌بینی، خه‌مێكی زۆرم بۆی خوارد، ئه‌مه‌ش وای كرد ئه‌م كلیپ و گۆرانییه هه‌ڵبژێرم كه چیرۆكه‌كه‌ی باس له‌و بارودۆخانه ده‌كات به‌سه‌ر كورد هاتووه تا ئێسته، ئه‌م به‌رهه‌مه له شاری مه‌هاباد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاری موزیك و كلیپی بۆ كراوه، له ستۆدیۆی نۆئان زۆربه‌ی كاره‌كانی بۆ ڕێك خراوه، هۆنراوه‌ی "حوسێن شه‌ریف په‌ناهییه".
سامان له شاری مه‌هاباد له دایك بووه، ئێسته‌ش هه‌ر له‌وێ نیشته‌جێیه، خاوه‌ن چه‌ندان به‌رهه‌می هونه‌رییه، ئه‌و كلیپه نوێیه‌ی پێنجه‌م كلیپیه‌تی، ماوه‌ی سێ ساڵه له كاری هونه‌ری به‌دووره به‌هۆی ئه‌وه‌ی بارودۆخی وڵاته‌كه‌ی باش نییه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی