خواردنه‌وه‌ی شیر یه‌كێكه له ڕێیه به‌سووده‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و چه‌وری زیاده، چونكه شیر كالۆری كه‌می تێدایه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان كه ده‌ریخستووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شیر ده‌خۆنه‌وه ئه‌گه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشیان زیاتره له‌و كه‌سانه كه نایخۆنه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی شیر نابێت هیچ خۆراكه شیره‌مه‌نییه‌كان بخۆن، چونكه ئه‌م خۆراكانه ده‌بنه زیادكردنی ڕێژه‌ی قه‌ڵه‌وی و چه‌وری جه‌سته.
هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه، كه به‌كارهێنانی و خواردنه‌وه‌ی شیر وه‌ك به‌شێك له ژه‌مه‌كانی ڕۆژانه ئه‌گه‌ری زیاتری هه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنی ڕێژه‌ی كالۆری، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ڕۆژانه شیر بخۆنه‌وه، ئه‌وا كێش كه‌م ده‌كات به‌گشتی و ورگ به‌تایبه‌تی.
ئه‌م خواردنه‌وه‌ی شیره به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه زۆر به‌سووده به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه كه به ده‌ست قه‌ڵه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن، چونكه چه‌ورییه زیاده‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی ورگ ناهێڵێت كه پێوه‌ندییان به مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌ر ته‌ندروستییه‌وه هه‌یه.
ماده و پێكهاته‌كانی ناو شیر یارمه‌تی جه‌سته ده‌ده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی وزه‌یه‌كی زۆر بۆ چالاكبوونی جه‌سته، هه‌روه‌ها شیر مادی ڕیشاڵی و كالیسیۆمی زۆره كه جه‌سته چالاك ده‌كه‌ن و به‌ته‌ندروستی ده‌یهێڵنه‌وه، له‌گه‌ڵیشیدا كالۆری و چه‌وری كه‌می تێدایه كه كێش كه‌م ده‌كاته‌وه.