بانكی گۆڵدمان ساكس پێشبینییه‌كانى بۆ نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له ساڵى 2018 ئاشكرا كرد و پێی وایه نرخی به‌رمیلێك نه‌وت، 62 دۆلار به‌سه‌ره‌وه ده‌بێت كه هاوكاته له‌گه‌ڵ دابه‌زینى نه‌وتى ئه‌مباركراوی وڵاتان.
پێشبینییه‌كانى بانكی گۆڵدمان ساكس له كاتێكدایه ئۆپیك و رووسیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى كاركردن به رێككه‌وتنى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنان تا كۆتای ساڵى 2018.
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو گه‌وره بانكی جیهانى، گۆڵدمان ساكس كه یه‌كێكه له‌و بانكه جیهانییانه‌ى بازرگانى نه‌وت ده‌كات، پێشبینییه‌كانى بۆ نرخى به‌رمیلێك نه‌وت راگه‌یاند و پێی وایه 2018 نرخى نه‌وت له 62 دۆلار دانابه‌زێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه نرخی نه‌وتى رۆژئاواى تكساس 57 دۆلار و 50 سه‌نت ده‌بێت، به‌مه‌ش جیاوازی نرخه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ نرخی رێنت بۆ چوار دۆلار 50 زیاد ده‌كات.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی نه‌وت و پێشبینییه‌كان له كاتێكدایه سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه ئۆپیك و رووسیا له كۆبوونه‌وه‌یان له ڤیهنناى پایته‌ختى نه‌مسا، واژوویان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت كرد تا كۆتای ساڵى 2018، كه رێككه‌وتنه‌كه له سه‌ره‌تاى ساڵى 2017 واژوو كرا، به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ش وڵاتانى بهرههمهێنى نه‌وت رۆژانه ملیۆنێك و 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌متر به‌رهه‌م هدههێنن به مه‌به‌ستى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی نه‌وت.
گۆڵدمان ساكس پێشبینى كه‌مبوونه‌وه‌ى نه‌وتى ئه‌مباركراوى وڵاتانى دنیایش ده‌كات به تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا كه یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانى گرانبوونى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى جیهانى، هاوكات ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه كه گۆڕانكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر نرخی نه‌وت ده‌بێت.