خێراترین 10 ئۆتۆمبێلی دنیا


به‌پێی ئه‌وه‌ی دنیای ئۆتۆمبێل پێشكه‌وتووه‌ و كۆمپانیا جیهانییه‌كان ده‌ستیان كردووه‌ به‌ دروستكردنی چه‌ندان ئۆتۆمبێلی خێرا و سه‌رنجڕاكێش، كه‌ ئێسته‌ بوون به‌ خێراترین و گرانبه‌هاترین و سه‌رسووڕهێنه‌رترین ئۆتۆمبێله‌كانی دنیا.

به‌پێی چه‌ندان هه‌واڵ كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌كانی دنیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ داوه‌ كه‌ خێرایییه‌كی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ریان هه‌یه‌، به‌ شێوازێكی سه‌رنجڕاكێش دروست كراون و ئۆتۆمبێلی به‌توانان له‌ سه‌رانسه‌ری دنیادا، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ به‌ هه‌موو به‌شه‌كانیدا به‌شێوازێكی پته‌و دروست كراون.

ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ خاوه‌ن بزوێنه‌رێكی به‌هێزن و توانایه‌كی به‌هێزیان هه‌یه‌ بۆ ڕۆیشتن به‌ خێرایییه‌كی زۆر، هه‌روه‌ها وه‌ستێنه‌رێكی باشی له‌سه‌ر سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو خێرایییه‌، ده‌توانێت له‌كاتی و شوێنی خۆیدا به‌ته‌واوه‌تی بیوه‌ستێنێت، كه‌ ئه‌مه‌ وای كردووه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ ڕكابه‌ریان نه‌بێت.

به‌ته‌واوه‌تی شێوازی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ سپۆڕته‌ و بۆ خێزان نابێت، بۆیه‌ به‌زۆری ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ ده‌بینی كه‌ كه‌سێكی به‌ناوبانگ هه‌یه‌تی كه‌ به‌ ته‌نیا ده‌ژی یان زۆربه‌ی كاته‌كان ده‌بینرێت له‌ پێشبڕكێكاندا به‌كار ده‌هێنرێت، بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ تایبه‌تین و ته‌نیا كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌توانن بیانكڕن.




وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان


PM:01:43:05/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 141 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌