به‌شێك له سه‌قفی ژووره‌كان به زێڕ داپۆشراون، به‌هه‌شتی ده‌ستیان دروست كردووه
گه‌شتیاران و دۆستانی مێژوو، ده‌خوازن باڵه‌خانه‌كانی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی په‌هله‌وی (1925-1979) و ژیان و گوزه‌ران و خۆشی ناو ماڵباته‌كه و مۆزه و پاشماوه‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه، له نزیكه‌وه ببینن. به‌بێ پسانه‌وه، خه‌ڵك پلیتی چوونه ژووره‌وه‌ی ناو كاخی سه‌عد ئاباد /یه‌كێك له نشینگه‌كانی محه‌مه‌د ڕه‌زا شا/ ده‌بڕن و په‌یتا په‌یتا به ژووره جیاواز و تایبه‌تییه‌كاندا ده‌ڕوانن.
كاخی سه‌عد ئاباد، یه‌كێكه له ناوچه تایبه‌ت و پارێزراوه‌كانی محه‌مه‌د شای كوڕی ڕه‌زا شای په‌هله‌وی كه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی (1941-1979) سازی كردووه. له‌ڕووی جیۆگرافییه‌وه، ئه‌م كاخه ده‌كه‌وێته شه‌قامی وه‌لی عه‌سر.
له دوای چوونه ژووره‌وه‌ی كاخهكه، یه‌كه‌م باڵه‌خانه‌ی ده‌سته ڕاست، مۆزه‌ی چه‌كه تایبه‌ت و گرانبه‌ها و دیارییه‌كانی شایه كه له‌لایه‌ن كه‌سانی پله‌باڵای وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپا پێشكه‌شی كراوه و به‌تایبه‌ت كڕیویه‌تی. ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و ژووره ده‌كه‌ن، مافی وێنه‌گرتنی چه‌كه‌كانیان نییه، كه به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن چه‌كه‌كان چه‌پاڵه دراون و له‌ناو شووشه دانراون، زانیاری له‌باره‌ی "ناوی چه‌ك، مۆدێلی چه‌ك، قه‌باره‌ی چه‌ك، وڵاتی به‌رهه‌مهێن، به‌كار هێنراوه، یا نا؟" نووسراوه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م چه‌كانه به‌كار نه‌هاتوون و تاقی نه‌كراوه‌نه‌ته‌وه. له سه‌رده‌می شادا ئه‌م باڵه‌خانه‌یه شوێنی تایبه‌تی غوڵام ڕه‌زای برای محه‌مه‌د شا بووه و ئێسته ناوی بووه به "موزه سلاح های دربار".
باڵه‌خانه‌ی دووه‌م هه‌ر له ده‌سته ڕاستدایه، له سه‌رده‌می شادا شوێنی مانه‌وه و پشوودانی شهمس په‌هله‌وی خوشكی شا بووه، ئێسته كراوه به "موزه‌ی پۆشاكی پاشایه‌تی"، به‌شێك له جلوبه‌رگ ژێره‌وه و ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی به‌تایبه‌تی فه‌ره‌ح هاوژینی سێیه‌می شای تێدایه. پۆشاكه‌كان به‌سه‌ر جه‌سته‌ی لایلۆنی دروستكراودا دراون و زانیاری له‌مه‌ڕ جله‌كان له‌سه‌ر تابلۆی سوور نووسراوه، كه زیاتر جلوبه‌رگی ڕه‌سمی و دانیشتن و بۆنه تایبه‌تییه‌كانی له‌خۆ گرتووه. ژماره‌یه‌ك له پۆشاكی شا و به‌ده‌یان جلی ناوازه‌ی 50 ساڵ له‌وه‌وپێشی فه‌ڕه‌حی لێ خراوه‌ته ڕوو.
له پشت پۆشاكه نمایشكراوه‌كان، وێنه‌ی هاوژینی سێیه‌می شا هه‌ڵواسراوه، له دیزاین و چنینیهوه دیاره، به‌های به‌رزی هه‌یه و له‌م سه‌رده‌مه‌شدا كه‌م بنه‌ماڵه‌ی پاره‌دانی ئێران توانای كڕینی هه‌یه. هاوكات جلی بووكێنی فه‌ره‌ح له‌وێدا پارێزراوه و به‌سه‌ر سیسه‌مێكی یه‌ك نه‌فه‌ریدا دراوه. كه‌م كه‌م، په‌یكه‌ری محه‌مه‌د په‌هله‌وی له‌ته‌ك وێنه هه‌ڵواسراوه‌كان و لیباسهكان به‌رچاو ده‌كه‌وێت و ته‌نیا وێنه‌یه‌كی تاجمولوك خێزانی ڕه‌زاشا و دایكی محه‌مه‌د شا ده‌بینرێ.
سه‌عید ئاباد به‌ده‌یان باڵه‌خانه‌ی به‌رز و گه‌وره و جوانی تێدایه، ئه‌وانیش له‌ناو كه‌شێكی چڕ‌وپڕ و مڕوتێری سروشتی سه‌وزی داری به‌رز و فراواندایه، به‌شێك له‌و دار و دره‌ختانه، له وڵاتانی ده‌ره‌كی به‌تایبه‌تی هاورده كراون، هه‌وایه‌كی ساف و بێگه‌ردی ئارامكه‌ره‌وه‌ی ڕۆح دروست بووه و به‌و ناوه‌دا گوزه‌ر ده‌كا، به‌هۆی چڕی داره باڵابه‌رزه‌كان، ئاسمان و هه‌ور، به ئه‌سته‌م ده‌بینرێن.
ته‌واوی باڵه‌خانه‌كان له ده‌سته ڕاستی چوونه ژوورهوهدان و بنه‌ماڵه‌ی شا ڕووه و ده‌سته چه‌پ ڕوانیویانه. هه‌رچی سه‌ردانی سه‌عدئاباد بكات، بێ دوودڵی سه‌ردانی باڵه‌خانه‌ی تایبه‌تی محه‌مه‌د ڕه‌زا شای په‌هله‌وی ده‌كه‌ن /ئه‌گه‌رچی كرێی چوونه ژووره‌وه‌ی گرانه/، له‌سه‌ر ڕووبه‌ری پێنج هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه، له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاری ڕووسییه‌وه نه‌خشه‌كێش كراوه، جیاواز له باڵه‌خانه‌یه‌كی تر، به سه‌تان وێنای جوان و شوێنه‌وار و كاڵای گرانبه‌های تێدایه، سه‌ره‌تای باڵه‌خانه‌كه شوێنی چاوه‌ڕوانی میوانی ئاسایییه، ژووری دواتر شوێنی چاوه‌ڕوانی میوانه تایبه‌ته‌كان. ژووری فه‌رمی دانیشتن و كۆبوونه‌وه، ژوورێكی گه‌وره‌ی ڕازاوه‌یه، ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانی له "فڕه‌نسا، ئینگلته‌را، به‌لجیكا، ئیتالیا، ئه‌ڵمانیا، ڕووسیا" بۆ هاتوون، به‌ڵام زیاتر فڕه‌نسا، چونكه فه‌ره‌ح له پاریس خوێندنی زانكۆی ته‌واو كردووه. ڕووپۆشی سه‌قفی ئه‌م ژووره به زێڕ داپۆشراوه. دوو په‌یكه‌ری زێڕی شا و شاژن بوونی هه‌یه، ئه‌و نه‌خش و نیگار و جوانكاری و كار وردییه‌ی له‌وێدا به‌كار هاتوون، تایبه‌تن.
ژووری تایبه‌تی شا ڕازاوه‌تره، پێستی پڵنگێكی وشككراوه ڕاكشاوه. هاوكات ژووری پشوودانی فه‌ره‌ح له جوانیدا سه‌رسوڕهێنه‌ره. موبه‌قی نانخواردن، ژوورێكی فراوان، چه‌ندان مێزی لێیه، هه‌ر مێزه‌ی تایبه‌ته به خواردنی ژه‌مێك به سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانی نانخواردن. مه‌ڕمه‌ڕه‌كانی ناو ئه‌و باڵه‌خانه ده‌یان په‌یكه‌ری جیاوازی "ژن، شێر، فیل، دووانه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌بوون" تێدایه.
یه‌كێكی تر له باڵه‌خانه‌كان كراوه به موزه‌ی ئۆتۆمبێلی پاشایه‌تی و تیایدا ژماره‌یه‌ك له‌و ئۆتۆمبێل و مۆتۆڕه تایبه‌تانه‌ی بۆ شا دروست كراون، خراونه‌ته ڕوو. له‌گه‌ڵ ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی باس كران، ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانی تر هه‌ن كراونه مۆزه‌ی تر و وێنه و كه‌ره‌سته‌كانی تری به‌كارهاتووی ماڵی شای تیادا خراونه‌ته ڕوو.
له دوای دوورخستنه‌وه‌ی ڕه‌زا شا له ئێران و گرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن محه‌مه‌دی كوڕی ڕه‌زا شا. شا له سه‌عدئاباد، نشینگه و بارگه‌ی دروست كرد، له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خۆشترین كاته‌كانی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌وێدا به‌سه‌ر برد.
وشه/ تاران- زامدار ئه‌حمه‌د