چه‌ره‌ساتی فستق یه‌كێكه له‌و خۆراكه به‌سوودانه‌ی كه بۆ ته‌ندروستی جه‌سته باشه، هه‌روه‌ها له زۆر نه‌خۆشی ده‌تپارێزێت و به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به خواردنی فستق كردووه و ده‌ڵێت، توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه خواردنی فستق ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر له جه‌سته‌دا، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕێژه‌ی ئاسنیان له جه‌سته كه‌مه و كه‌مخوێنن، سوودی زۆری هه‌یه بۆیان.
پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی له‌باره‌ی سووده‌كانی خواردنی فستق چه‌ندان لێكۆڵێنه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان، بۆیان ده‌ركه‌وتووه خواردنی فستق ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه و دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی شه‌كره له لووله‌كانی خوێندا و هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی ڕیژه‌ی شه‌كر له جه‌سته‌دا.
له‌لایه‌كی تره‌وه فستق گه‌ده به‌هێزتر ده‌كات و كرداری هه‌رس ئاسان ده‌كات، بۆیه بۆ كردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كانی سپڵ ده‌رمانێكی سروشتییه، هه‌ندێك له زانایانی بواری خۆراك له‌و بڕوایه‌دان كه به‌پێی ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی پرۆتین له فستقدا هه‌یه ده‌توانرێت له سوودێكی زۆری هه‌بێت بۆ جه‌سته.
پسپۆڕانی بواری خۆراك به‌گشتی ده‌ڵێن خواردنی چه‌ند ده‌نكه فستقێك ڕۆژانه ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی مێشكی مرۆڤ، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندییه‌كی فستق ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ قه‌ڵه‌و ده‌كات، بۆیه به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت قه‌ڵه‌و بن.