به‌پێ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی له كۆتای ساڵی 2017 دا ئۆتۆمبێلی فڕیو دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك تاكه ڕێیه‌ك بۆ ڕزگاربوون له قه‌ره‌باڵغی ترافیك و شه‌قامه‌كان.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
theverge" كه تێیدا بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به ئۆتۆمبێلێكی فڕیو كردووه كه كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی له ساڵی 2017 دا دروستی ده‌كات، ئه‌و ئۆتۆمبێله ناوی "Vahana" ه‌و له شاری میونشنی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كردووه، بۆ كۆتای ساڵی 2017 ئۆتۆمبێلێكی جۆری فریو دروست ده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه ئۆتۆمبێلی جۆری "Vahana" تاكه‌كه‌سییه و وه‌ك تاكه ڕێگه دانراوه بۆ ڕزگاربوون له قه‌ره‌باڵغیی شه‌قامه‌كان، به‌ڵام ته‌نیا بۆ كه‌سێك ئه‌وه‌ش ئێسته ته‌نیا بۆ كه‌سێكه دواتر به‌رهه‌مه‌كه‌یان فراوان ده‌كه‌ن و ده‌یگۆڕن به چه‌ندان سه‌رنشین.
به‌پێی ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی شاره‌كان به‌رده‌وام زیاد ده‌بێت و خه‌ڵكی زۆر لێ ده‌ژی، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ئه‌و كۆمپانیایه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه هۆكاری گه‌یاندنی تری خێرا دروست بكه‌ن و مرۆڤ زووتر بگاته شوێنی خۆی یان دوا نه‌كه‌وێت له كاره‌كه‌ی.
هه‌روه‌ك به‌رپرسی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌ڵێت: زۆرینه‌ی ته‌كنۆلۆجیا پێویستییه‌كان بۆ دروستكردنی ئه‌و ئامێره گواستنه‌وه وه‌ك پاتری، مۆتۆر و به‌شه ئۆتۆماتیكییه‌كانی فڕۆكه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك ته‌واو بوونه و بۆ كۆتاكانی ساڵی 2017 ئه‌م ئۆتۆمبێله ته‌واو ده‌بێت و ده‌ست ده‌كرێت به تاقیكردنه‌وه‌ی.