هیومان رایت ۆوچ له نوێترین راپۆرتی مانگانه‌یدا ره‌خنه‌ى توند له حكوومه‌تى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێت له‌سه‌ر شێوازی دادگاییكردنى گومان لێكراوانى تۆمه‌تبار به هه‌بوونی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش، ده‌ڵێ هیچ ستراتیجێكی نیشتمانى نه‌گیراوه‌ته به‌ر.
هیومان رایت ۆوچ له راپۆرته‌كه‌یدا كه ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌م بڵاو كرایه‌وه، داوا ده‌كات دادگاییكردنى هه‌ڕه‌مه‌كی و پێشێلكارییه‌كان دژ به‌و كه‌سانه‌ى به تۆمه‌تى هه‌بوونى پێوه‌ندی به رێكخراوى تیرۆریستى داعش گیراون، ئه‌وان به‌شێكیان خۆیان قوربانى ده‌ستى داعش بوونه به داگیركردنی ناوچه‌كانیان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه كه ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێت كه گومانی لێ ده‌كات بێ دووپاتكردنه‌وه و پرسینه‌وه له‌و تاوان و كارانه‌ى كه ده‌كرێت ئه‌نجامى دابن یان نا، ده‌ڵێ له 2014 تا ئێسته حكوومه‌تى عێراق حه‌وت هه‌زار و 374 لیستی تاوانى بڵاو كردووه‌ته‌وه و 92 كه‌سیشی له سێداره داوه به پێى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه كه 57 لاپه‌ڕه‌یه و به ناونیشانى (دادگه‌ری ته‌واو نه‌كراو: لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانى داعش له عێراق) باس له گرتنی هه‌زاران كه‌س ده‌كات كه تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوونیان له‌گه‌ڵ داعش خراوه‌ته پاڵ.
ساره لیا ویتسن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له هیومان رایت ۆوچ ده‌ڵێ، مامه‌ڵه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ دادگاییكردنى داعشه‌كان هیچ هه‌لێك ناهێڵێته‌وه، ده‌یه‌وێت وا نیشانى گه‌ل و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و داعش‌یش بدات كه ئه‌وه گه‌له دادگاییه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات و توانایشی هه‌یه لێكۆڵینه‌وه له به‌رپرسان بكات.
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، هیومان رایت ۆوچ له راپۆرته‌كانیدا كه پشتى به‌ستووه به‌و زانیارییانه‌ى له هه‌ولێر، مووسڵ و به‌غدا كۆى كردوونه‌ته‌وه و تیمه‌كانیان له مانگی تشرینى دووه‌می 2016 تا حوزه‌یرانى 2017 سه‌ردانى گرتووخانه‌كانیان كردووه، هه‌زاران تۆمه‌تبار و گومان لێكراو گیراون به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون له‌گه‌ڵ داعش. جگه له‌مه به‌شێك له به‌رپرسه باڵاكانی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقیان بینیوه، جگه له‌مه زیاتر له 100 خێزانى ئه‌و كه‌سانه‌یان بینیوه كه تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوونیان به داعش دراوه‌ته‌وه پاڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناحكوومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى تایبه‌ت به دادگه‌ری كه له عێراق كار ده‌كه‌ن، قسه كراوه بۆ ئاماده‌كردنى راپۆرته‌كه.
هیومان رایت ۆوچ ده‌ڵێ گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه حكوومه‌تى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ ستراتیجێكى نیشتمانی‌یان نییه بۆ پێشكه‌شكردنى ئه‌وله‌ویه‌تێكی تایبه‌ت به دادگاییكردنی به‌رپرسانی داعش له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى ئه‌نجامیان داوه، دیاره حكوومه‌تى عێراق هه‌موو ئه‌و كه‌سانه دادگایی ده‌كات كه ده‌یانگرێت به پێى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر كه به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون له‌گه‌ڵ داعش.
لێكۆڵه‌ران ده‌ڵێن به‌رپرسانى عێراقی گوتوویانه زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س گیرون، به‌ڵام هیومان رایت ۆوچ ده‌ڵێ ناوى حه‌وت هه‌زار 374 كه‌س تۆمار كراوه كه به تۆمه‌تى هه‌بوونى پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش گیراون، له‌م ژماره‌یه‌دا 92 كه‌س له سێداره دراون.
هیومان رایت ۆوچ داوا ده‌كات جیاكاری له نێوان ئه‌وانه‌ى ئه‌ندام و چه‌كداری داعش بوونه و تاوانیان ئه‌نجام داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى تۆمه‌تی پێوه‌ندییان خراوه‌ته پاڵ و هیچ تاوانێكیان له‌سه‌ر ساغ نه‌بووه‌ته‌وه.
داوا له به‌رپرسانى عێراقی ده‌كات كه ئه‌وله‌ویه‌ت به دادگاییكردنى ئه‌و تاوانبارانه بدات كه تاوانیان له‌سه‌ر ساغ بووه‌ته‌وه، پاشان دادگایی ئه‌و كه‌سانه بكات كه ته‌نیا پێوه‌ندییان به داعش كردووه یان تۆمه‌تبارن به‌وه‌ى ئه‌ندامی داعش بوونه.
هیومان رایت ۆوچ ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌ش له حكوومه‌تى عێراق ده‌گرێت و ده‌ڵێ، هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندروستى پێشكه‌ش به به‌ندكراوان نه‌كراوه به تایبه‌ت منداڵان، ته‌نانه‌ت هیچ به‌رنامه‌یه‌كیشی نییه بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ى منداڵان و یارمه‌تیدانیان بۆ تێكهڵبوونهوهیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه.
سارا ویتسن ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه یاسای لێبوردنى گشتى جێگره‌وه‌ى ئه‌و ستراتیجه نیشتمانییه نییه كه ده‌بێت دادگاكان ده‌ستپاك بن و جێگره‌وه پێشكه‌شی دادگا بكه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تێوه‌نه‌گلاون له كاره توندڕۆكانى داعش و پێشێلكارییه‌كانی ئه‌نجامی داون، گوتى "عێراق پێویستى به پلانێكى ئاشته‌وایی و ئاشكراكردنى راستییه‌كان هه‌یه، گرنگی ئه‌مه له پلانى گرتنى تۆمه‌تباران كه‌متر نییه".