لایه‌نگرى حزبه‌كه‌ى عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵح وێنه‌ى پیاوێكى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و وه‌ك بكوژى ساڵح ده‌یناسێنن و داواى تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌كه‌ن.
به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى لایه‌نگرانى حزبى موئته‌مه‌رى شه‌عبى بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ى دوێنێ عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵحى كوشتووه ناوى "ره‌شید فارس مه‌ناع"ه، كوڕى بازرگانێكى به‌ناوبانگى چه‌كه، جگه له خۆى، باوكیشى یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانى حووسییه‌كان. ئه‌وانه‌ى زانیارییه‌كانیان بڵاو كردووه‌ته‌وه، وێنه‌یه‌كیان داناوه، وێنه‌كه له‌و ڤیدیۆیه وه‌رگیراوه كه دوێنێ بڵاو كرایه‌وه و كوشتنى ساڵح ده‌سه‌لمێنێ. ئه‌و لایه‌نگرانه‌ى سه‌رۆكى پێشووى یه‌مه‌ن داواى له هێزه‌كانى یه‌مه‌ن و هۆزه‌كان ده‌كه‌ن ره‌شید بناسنه‌وه و تۆڵه‌ى كوشتنى عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵحى لێ بكه‌نه‌وه.
دوێنێ ئێواران سه‌رۆكى پێشووى یه‌مه‌ن له بۆسه‌یه‌كدا كوژرا، هه‌رچه‌نده زوو به شێوه‌یه‌كى گشتى ئاشكرا كرا كه حووسییه‌كان كوشتوویانه، به‌ڵام بكوژى كرده‌یى دیار نه‌بوو.