سۆدە بۆ لابردنی بەكتریا و پیسی شوێنی نوستن بەكار بێنە

:: PM:05:39:05/12/2017 ‌
پێداویستییەكانی نوستن وەك دۆشەك و پەتوو و سەرین، رووبەرێكی تەواو گونجاون بۆ گەشەكردنی بەكتریا و كۆبوونەوەی پیسی، پیسبوونی جێگەی نوستن زۆر كات لە رێگەی دەردانی ئارەق یان پیسبوونی پێیەكان و خەوتن بە قژی تەڕەوە، بۆشاییەكی گونجاو دابین دەكات بۆ گەشەكردنی مشەخۆرەكان و بەكتریا و بۆنێكی ناخۆش دروست دەبێت، بەمەش كار لەسەر تەندروستی لەش دەكات بەتایبەتی پێستی دەم و چاو، چونكە بە شێوەیەكی راستەوخۆ بەر سەرینەكە دەكەوێت و بەكتریا دەگوازێتەوە بۆ سەر پێست.

بۆیە تا خۆت بە دوور بگریت لە كاریگەرییە خراپەكان، پێویستە بەردەوام گرنگییەكی تەواو بدرێت بە پاككردنەوەی ئەو پێداویستییانە بۆ ئەوەی بە شێوەیكی گونجاو تەندروست بمێننەوە.

رێگەیەكی ئاسان دەستنیشان دەكەین بۆ پاككردنەوە، ئەویش بە بەكارهێنانی پڕژاندنی سۆدە بۆ سەر جێگەی نوستنەكەت، سۆدە رێگەیەكی باشە بۆ لابردنی بەكتریا و یارمەتی لابردنی تۆز و پیسی دەدات.

لە كۆتایدا تێكەڵكردنی چەند دڵۆپێك لە زەیتە بۆندارەكان لە رێگەی پڕژێنەرێكەوە، بیپڕژێنە بەسەر جێگەی نوستنەكەتدا تا بەتەواوی شێدار دەبێت، بەم رێگەیە یارمەتی لابردنی بەكتریا و ڤایرۆس دەدات و بۆنێكی خۆش دەدات بە جێگەی نوستنەكەت.

 




وشە - ئاوات ئازاد