هەنگوین و سیر چارەسەرێكی سروشتی بەهێزە

:: PM:05:42:05/12/2017 ‌
گەڕان بەدەوای چارەسەرێكی سروشتی بۆ رێگریكردن لە تووشبوون بە هەڵامەت و نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان ویستی هەمووانە، باشترین رێگەش تێكەڵكردنی سیر و هەنگوینە كە ڕێگەیەكی ئاسانە و یارمەتی بەهێزبوونی سیستەمی بەرگری دەدات.

سوودی هەنگوین: هەنگوین دژە ئۆكسیدێكی بەهێزە كە دژە بەكتریا و دژە كەڕووی تێدایە، لەگەڵ ڤیتامین و كانزا یارمەتی بەهێزبوونی وزەی لەش دەدات و سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، هەستەوەری كەم دەكاتەوە، كۆكە هێور دەكاتەوە و ئازاری قورگ كەم دەكاتەوە.

سوودی سیر: سیر دژە هەوكردن و دژە بەكتریا و دژە ڤایرۆسە، بڕێكی زۆر مەنگەنیزی تێدایە وەك ( كالیسیۆم و فسفۆر و سیلینیۆم و ڤیتامینC)، بەكارهێنانی سیر فشاری خوێن كەم دەكاتەوە و تەندروستی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن باشتر دەكات، رێژەی كۆڵیسترۆڵ كەم دەكاتەوە، رێگە لە شێرپەنجە دەگرێت.
 
چۆن ئەم گیراوەیە دروست دەكەیت؟

1- پێویستت بە شووشەیەكی بەتاڵ دەبێت كە سەری شووشەكە بە باشی قەپات بكرێت و  بڕێكی زۆر هەنگوینت پێویستە بۆ داپۆشینی هەموو سیرەكان و مانەوەی بۆشاییەكی بچووك لە شووشەكەدا.
2- سیرەكان پاك بكە بەپێی ئەو قووتووەی كە تێی دەكەی، پاشان پاكی بكە یان بەپێی ئارەزوو دەتوانیت بە چەقۆیەك پانی بكەیتەوە یان بیكەیت بە چەند پارچەیەك پاشان بە خێرای هەنگوینەكەی بۆ زیاد بكە دوای چەند هەفتەیەك سیرەكان لە بنی هەنگوینەكەدا دەنیشن.

3 - ئەگەر هەنگوینی خاوت بەكارهێنا ئەوا بۆشاییەك لە سەری قووتوەكەدا جێبهێڵە و پاشان بۆ چەند خوولەكێك گیراوەكە بە قووتووەكەوە بكە ناو ئاوێكی مام ناوەندەوە، بەڵام ئەگەر ئاوەكە زۆر گەرم بێت پێكهاتە سوودبەخشەكان لەناو دەبات.

4- گیراوەكە لە ژوورێكی پلەی گەرمی گونجاودا دابنێ بۆ ماوەی چەند رۆژێَك.

5 - دەتوانیت لە دوای چەند رۆژێك سیرەكە بەكاربێنیت، بەڵام دوای یەك یان دوو هەفتە تەواو تام و چێژ دەگرێت و سیرەكان دەتوانرێت بۆ چەندان مانگ لە هەنگوینەكەدا بمێنێتەوە و دوای تەواوبوونی، دووبارە سیر بكرێتە هەنگوینەكەوە واتە لەجیاتی ئەو سیرانەی كە خوراون.

چۆن دەزانیت لەشت پێویستی بە خواردنی ئەم سیرەیە؟

هەركاتێك هەستت كرد كە لەشت هیلاكە، قاشە سیرێك یان دووقاش بخۆ لە سەعاتێكدا و  هەوڵ بدە لە رۆژێكدا پێنج قاشە سیر بخۆیت، ئەگەر هەستت كرد كە سیستەمی بەرگریت بەهێز بووە خواردنی سیرەكان كەم بكەرەوە، بەڵام بەردەوام بە لە خواردنی بۆ مانەوەی تەندروستیت بە باشی.






وشە - ئاوات ئازاد