لە نێوان شارۆكەی دەربەندیخان و پارێزگای سلێمانی ئەمبۆلانسی نەخۆشخانەیەكی دەربەندیخان توشی رووداوی هاتوچۆ هات و بەو هۆیەوە پێنج کەس بون بە قوربانی.
ئەمڕۆ دووشەم 14ی تشرینی یەکەمئەمبۆلانسێكی نەخۆشخانەی شەهید تۆفیقی شارۆکەی دەربەندیخان لەكاتی گواستنەوەی نەخۆشدا لە دەربەندیخانەوە بۆسلێمانی لەنزیك شارۆكەی عەرەبەت لەگەڵ تانكەرێكی سوتەمەنی تووشی پێکدادان بوون.
رزگار واحید، جێگری بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تۆفیقی شارۆكەی دەربەندیخان بە "وشە"ی راگەیاند، بەداخەوە نەخۆشەكە كە بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی سلێمانی كرابوو دەست بەجێ گیانی لەدەستدا و چوار سەرنشینی تری ئەمبۆلانسەكەش برینداربوون.
زیاتر روونی دەکاتەوە، بریندارەكان دوانیان یاوەری نەخۆشەكە بوون و داوانەكەی تریش بەشۆفێرەكەوە كارمەندی تەندروستی بوون .
ئەوە دووەم حاڵەتی پێكدادانی ئەمبۆلانسی نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق دەربەندیخانە، پێشتربش ئەمبۆلانسێكی ئەو نەخۆشخانەیە تووشی پێكدادان هاتوو بەو هۆیەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا .
كاروان فایەق چالاكی مەدەنی دەربەندیخان لە لێدوانێکدا بۆ "وشە" ئاشکرای دەکات، تانكەرەكانی نەوت هەمیشە مەترسین بۆسەر ژینگەی شارۆكەی دەربەندیخان و گیانی هاوڵاتیان .
ئەو چالاکە مەدەنییە دووپاتیشی دەکاتەوە، چەندان جار خۆپیشاندانكراوە بۆ ئەوەی سنوورێك بۆهاتوچۆكردنی بە لێشاوی ئەو تانكەرانە دابنرێت، بەڵام هیچ سوودێکی نەبووە.
وشە / گەرمیان – سەبری هۆرینی