دوای گیانله‌ده‌ستدانی نه‌خۆشێك له نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر پزیشكێكى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه و به‌شێك له كه‌لوپه‌لی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ده‌شكێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش به ناوى محمد عه‌لى له لێدوانێكى تایبه‌تدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند : "لەلایەن کەسوکاری نەخۆشێك کە زیاتر لە 10 ڕۆژه لە بەشی چاودێری ورد خزمەت کراوە و جۆری نەخۆشییەکەی دۆزراوەتەوە کە نەخۆشییەکی دەگمەن بووە و لە شاخوێنبەری دڵیدا کێشە هەبووە و به‌و هۆیه‌وه دواتر گیانی له‌ده‌ست داوه".
دواى گیانله‌ده‌ستدانی، له‌لایه‌ن هاوسه‌رى نه‌خۆشه كۆچكردووه‌كه سه‌ره‌تا هێرش كرایه سه‌ر پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش، دواتر كوڕه‌كانى كه‌لوپه‌لى نه‌خۆشخانه‌كه‌یان شكاندووه، محه‌مه‌د واى گوت.
زیاتر گوتی :"ئه‌و نه‌خۆشه پێویستی بە نەشتەرگەری هەبوو، به‌ڵام ئەو جۆرە نەشتەرگەریە نەک لە سلێمانی، بەڵکو لە هەموو عێراق ناکرێت و گواستنەوەی بۆ دەرەوەش زۆر مەحاڵ بووە، لە کۆتادا ئەوەی لە توانای نەخۆشخانەی شۆڕش بووە بۆ ئه‌و نه‌خۆشه ئه‌نجام دراوه، بەڵام لە کۆتاییدا گیانی لەدەست داوە".
كه‌سوكاری ئه‌و نه‌خۆشه پەلاماری پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان داوه و دەستیان كردووه بە شکاندنی دەرگا و پەنجەرەی ناو نەخۆشخانەکە.
دیارده‌ی هێرشكردنه سه‌ر پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌كانی فریاگوزاری و چاودێری ورد له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دووباره ده‌بێته‌وه، كه زۆر جار پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌و هۆیه‌وه سكاڵایان ده‌گه‌یننه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ پاراستنیان كه سه‌ره‌ڕای خزمه‌تكردنیان به نه‌خۆشه‌كان، به‌ڵام له كاتی گیانله‌ده‌ستدانیان به‌بێ په‌نابردن بۆ رێگهجارهی یاسایی، ئه‌وان په‌نا بۆ توندوتیژی راسته‌وخۆ و هه‌ڕه‌شه‌كردن ده‌به‌ن.