خانمه گۆرانیبێژى كورد لانه كه‌مال محه‌مه‌د كار بۆ گۆرانییه‌كى نوێ ده‌كات و له ڕۆژانى داهاتوو بڵاوى ده‌كاته‌وه، ئه‌و گۆرانییه‌ى یه‌كێكه له گۆرانییه ناسراو و خۆشه‌كانى گۆرانیبێژى ناسراو زیاد ئه‌سعه‌د و به‌ڕه‌زامه‌ندى خۆى ده‌یڵێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م پێنجى كانوونى یه‌كه‌م، له كاتى كاركردن بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌ى ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه، یووسف له‌شكرى ده‌رهێنه‌رى ئه‌و كلیپه به "وشه" ى ڕاگه‌یاند: "گوێت لێ نه‌بوو"، كه یه‌كێكه له گۆرانییه خۆش و ناسراوه‌كانى گۆرانیبێژى كورد زیاد ئه‌سعه‌د له لایه‌ن كچه كورد لانه كه‌مال كارى تۆماركردن و كلیپى بۆ ده‌كرێت و ئێسته به‌شێكى زۆر له كاره‌كانى ته‌واو بووه و له‌م ڕۆژانه دواى ته‌واوبوونى سه‌رجه‌م كاره‌كانى بڵاوى ده‌كه‌مه‌وه، له شارى هه‌ولێر كارى بۆ كراوه و لۆكه‌یشنه‌كانى جیاواز و به شێوازێكى جوان كارى بۆ كراوه له ناو ستۆدیۆ، یه‌كه‌م به‌رهه‌میه‌تى و جیاوازه له كاره‌كانى تر‌ى".
خانمه گۆرانیبێژ لانه ده‌رباره‌ى ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى به "وشه"ى راگه‌یاند: "هه‌موو كوردێك ئه‌و گۆرانییه ده‌ناسێت له ئاواز و هۆنراوه‌ى هونه‌رمه‌ندى گه‌وره زیاد ئه‌سعه‌ده، لێره‌وه سوپاسى ده‌كه‌م كه ڕه‌زامه‌ندی دا ئه‌و گۆرانییه جوانه‌ى به شێوازێكى نوێ به ستایلى خۆم كارى بۆ بكه‌م و تۆمارى بكه‌م به‌شێوه‌یه‌كى جوان، ستایلى میوزیكییه‌كه‌ى به ستایلى هاوس كارى بۆ كراوه له توركیا له لایه‌ن ڕێناس كورداخ، ده‌رهێنه‌ر یووسف له‌شكرى كارى ده‌رهێنانى بۆ كردووه، نه‌ك ده‌رهێنه‌رێكى ئه‌و كلیپه‌یه، به‌ڵكو پشتگیرییه‌كى زۆر گه‌وره‌مه بۆ ئه‌و كاره".
شایه‌نى باسه گۆرانیبێژ زیاد ئه‌سعه‌د براى هونه‌رمه‌ند هاوتا ئه‌سعه‌ده و له بنه‌ماڵه‌یه‌كى هونه‌ری له‌دایك بووه و مامى كه‌ژێ و محه‌مه‌دى گۆرانیبێژانى لاوى كورده و خزمه‌تێكى زۆرى به هونه‌رى كوردى و حه‌یران كردووه و ماوه‌یه‌كى زۆره بێده‌نگه و له وڵاتى سوید ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌و به‌رهه‌مه یه‌كه‌م گۆرانى نییه ده‌یدات به گۆرانیبێژانى كورد و چه‌ندین گۆرانیبێژ كه ئێسته یه‌كێكن له گۆرانیبێژه ناسراوه‌كانى كورد و خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌مى هونه‌رین، به به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌سعه‌د ناسراون كه تێكست و میلۆدى بۆ نووسیون.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى