بە وێنە.. لە دهۆك بەهۆی شۆڕتی كارەباوە بازاڕێك سووتا

:: PM:11:43:05/12/2017 ‌

كەمێك پێش ئێستە لەناو سەنتەری شاری دهۆك بەهۆی شۆڕتی كارەبا، ئاگر لە بازاڕێكی فرۆشتنی كەلوپەلی كارەبایی كەوتەوە و ژمارەیەك دووكان سووتان.

بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگری شارستانی دهۆك بە "وشە"ی راگەیاند، كەمێك پێش ئێستە بەهۆی شۆڕتی كارەباوە، ئاگر لە یەكێك لە بازاڕەكانی فرۆشتنی كەلوپەلی كارەبای لەناو سەنتەری شاری دهۆك كەوتەوە.

زیاتر گوتی، هەرچەند پۆلیسی شارستانی دهۆك بە زووترین كات گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكە كۆنترۆڵ كرایەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زیانی مادی بەر بازاڕەكە كەوتووە.

بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگری شارستانی دهۆك لە ماوەی مانگی رابردوودا، 70 رووداوی ئاگركەوتنەوە لە دهۆك رووی داوە و بەو هویەشەوە دوو كەس گیانیان لەدەست داوە و  زیانە مادییەكانیش 505 ملیون و 846 هەزار  دینار بوون.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری









وشە - مه‌حموود ئیسماعیل