به پێى راپۆرتێكى یونیسف 17 ملیۆن منداڵى ساوا له دنیا هه‌واى ژه‌هراوى هه‌ڵده‌مژن كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریى خراپى بۆ گه‌شه‌كردنى مێشكیان ده‌بێت.
له راپۆرتێكى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ منداڵان (یونسیف)، منداڵى شیره‌خۆر و ساوا ژماره‌یان له دنیا ده‌گاته 136 ملیۆن، له ناویاندا 17 ملیۆنیان هه‌واى ژه‌هراوى هه‌ڵده‌مژن، به لێكدانه‌وه‌ى راپۆرته‌كه له نێو هه‌شت منداڵ، یه‌كێكیان هه‌واى ژه‌هراوى هه‌ڵده‌مژێ.
به‌پێى راپۆرته‌كه 12.2 ملیۆن منداڵ له باشوورى ئاسیا ده‌ژین، له هه‌رێمى باسفیك و رۆژهه‌ڵاتى ئاسیاش نزیكه‌ى 4.3 ملیۆن منداڵى ساوه هه‌یه، كه پیسبوونى ژینگه‌ش له‌و شوێنانه شه‌ش هێنده‌ى ئه‌و ئاسته به‌رزه كه لهڕِووى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه رێى پێ دراوه.
ئه‌نتۆنى لیك به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكار له یونسیف ده‌ڵێ، "پیسبوون ته‌نیا كاریگه‌رى بۆ سییه پێگه‌یشتووه‌كانى ساواكه نابێت، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام مێشكى له‌ناو ده‌بات و دواتریش ئاینده‌كه‌ی". به‌ڕێوه‌به‌رى یونسیف داوا له وڵاتان ده‌كات سنوورێك بۆ پیسیبوونى ژینگه دابنێن كه به‌رده‌وام به‌شێوه‌یه‌كى نه‌رێنی كار له پێشكه‌وتنى منداڵان ده‌كات له ژیاندا.