تیروپشكی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا: بەرشە ئەركی زەحمەتە و ریالیش ئاسان

:: AM:09:48:06/12/2017 ‌

دوێنێ سێشەم تیروپشكی یارییەكانی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا بەڕێوەچوو و تێیدا یانەی بەرشەلۆنە بەرامبەر یانەی زەحمەت گیرسایەوە و ریال مەدریدیش بەرامبەر یانەیەكی ئاسان.

بەگوێرەی تیروپشكەكە یانەی ریال مەدرید لە قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی یانەی نۆمانسیا دەبێتەوە، یانەی بەرشەلۆنەش لەم قۆناغەدا بەرامبەر یانەی سێلتا فیگۆ یاریی دەكات.

یانەی بەرشەلۆنە هەفتەی رابردوو لە دوایین یاریی خۆی لە گەڕی 14ی خولی ئیسپانیا بە ئەنجامی 2-2 گۆڵ لەگەڵ یانەی سێلتا فیگۆ یەكسان ببوو.

ئەنجامی تیروپشكەكە بەمشێوەی خوارەوە بوو:-

ئیسپانیۆل – لیڤانتی

لاس پاڵماس – ڤالێنسیا

لیگانیس – ڤیاڕیال

قادش – سڤیلییە

سێلتا فیگۆ – بەرشەلۆنە

نۆمانسیا – ریال مەدرید

لیلیدا – ئەتلەتیكۆ مەرید

فۆرمێنتێرا – ئەلاڤێس

جێی باسە یارییەكانی چوونی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا لە رۆژانی 2 و 3 و 4ی مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچن و یارییەكانی گەڕاوەنەش لە رۆژانی 9 و 10 و 11ی هەمان مانگ ئەنجام دەدرێن.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م