به‌هۆی به‌ره‌وپێشچوون و زیادبوونی ڕۆشنبیری و زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانی مرۆڤ له دنیادا، خوێندنه‌وه‌ی كتێب و ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان زیادی كردووه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی دنیا خه‌ڵكی جیاوازی تێدا ده‌ژی و كار و پیشه‌یان جیاوازه و ئاستی ڕۆشنبیری به‌شێك له ئه‌وانی تر به‌رزتره، بۆیه كۆمه‌ڵێك له‌و كه‌سه ڕۆشنبیرانه له وڵاته‌كانی خۆیان هه‌ستاون به دروستكردنی چه‌ند كتێبخانه‌یه‌كی ناوازه كه بوونه‌ته جێی سه‌رسامی دنیا، هه‌روه‌ها دروستكردنی كه‌شێكی ئارام و هێمن بۆ خوێنه‌ر.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كولتوور و شێوازی ژیانی وڵاتان جیایه له یه‌كتر، هه‌ر وڵاته و به‌شێوازی خۆی چه‌ندان كتێبخانه‌ی دروست كردووه، به‌ڵام له چه‌ند وڵاتێكدا به‌شێك له كتێبخانه‌كان ته‌كنیكی نوێیان تێدا به‌كار هێناوه و به‌شێوازێكی سه‌رده‌مییانه دروست كراون كه بوونه‌ته جێی سه‌رنجڕاكێشانی خه‌ڵك، به‌شێك له‌م كتێبخانانه‌ی كه به بینینی سه‌رسام ده‌بی، له‌م وڵاتانه‌ن "چین، هه‌نگاریا، به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریكا، ژاپۆن، ئیسپانیا" و چه‌ندان كتێبخانه‌ی تر.