بۆ یه‌كه‌مین جار هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی گوندی ئه‌حمه‌دئاوای سه‌ر به شاره‌دێی وارماوه‌ی شاره‌زوور، چه‌ند وشترێك له جۆری "جودی و خوار" به‌خێو ده‌كات و سوود له شیر و گۆشتی وشتره‌كان وه‌رده‌گرێت. ئه‌و پێی وایه به‌خێوكردنی وشتر له هه‌ر ئاژه‌ڵێكی تر ئاسانتره و كه‌مترین ئالیك و خواردنی پێویسته.
عوسمان عه‌لی خاوه‌نی وشتره‌كان بۆ "وشه" گوتی، وشتر ئاژه‌ڵێكی به هه‌سته، ئه‌گه‌ر ئازاری بده‌یت فرمێسك له چاوه‌كانی دێته خواره‌وه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر خۆشت بوێت خزمه‌تێكی باشی بكه‌یت، ئه‌و خۆشی ده‌وێیت. نزیك به هه‌شت مانگه من چوار وشترم هێناوه و له گونده‌كه‌ماندا به‌خێویان ده‌كه‌م، جگه له‌وه‌ی كه كه‌مترین خۆراك و شتی پێویسته، ئاژه‌ڵێكی (پیرۆز)ه و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام "محه‌مه‌د دروودی خودای له‌سه‌ر بێت" به‌كاری هێناوه.
له‌باره‌ی خۆراك و خزمه‌تكردنی ئه‌م ئاژه‌ڵه ده‌ڵێت، وشتر ته‌نیا بنه دڕك ده‌خوات كه له كوردستاندا پێی ده‌گوترێت (حوشتر خۆر)، جگه‌له‌مه وشتر سوودی زۆری هه‌یه به‌تایبه‌تی شیره‌كه‌ی و خه‌ڵك وه‌ك چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی دابینی ده‌كه‌ن.
هه‌رێمی كوردستان له باره بۆ به‌خێوكردنی وشتر، ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌گه‌ر جێ و ڕێیان هه‌بێت و زیان له كشتوكاڵ و هاووڵاتییان نه‌دات، ئه‌وا هیچیان پێویست نابێت، ئه‌گه‌ر چه‌ند جارێك تۆ وشتره‌كانت هێنایه‌وه شوێنی مانه‌وه‌كه‌ی، ئیتر ته‌نیا ده‌رگه‌كه‌یان لێ بكه‌ره‌وه خۆیان ده‌ڵه‌وه‌ڕێن و شه‌وانه خۆیان دێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
خاوه‌نی وشتره‌كان یه‌ك ترسی هه‌بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو وشتره‌كانی به‌رگه‌ی سه‌رمای زستانی هه‌رێمی كوردستان نه‌گرن، به‌ڵام پیاوێك كه خه‌ڵكی فه‌لووجه بووه و ماوه‌ی 15 ساڵ وشتره‌وان بووه، پێی گوتووه وشتر حه‌زی له ناو به‌فر و سه‌رما و شوێنی فێنكه.
شیری وشتر ماستی لێ دروست ناكرێت، به‌ڵام ئه‌م شیره بۆ هه‌ندێك له نه‌خۆشییه‌كان به‌سووده و به‌شێك له هاووڵاتییان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر به‌كاری دێنن.
بێستوون ئه‌بوبه‌كر لێپرسراوی هۆبه‌ی ڤێته‌رنه‌ری شارۆكه‌ی سه‌یدسادق بۆ "وشه" گوتی، وشتر ئاژه‌ڵێكی كاوێژكه‌ره وه‌ك مه‌ڕ و ڕه‌شه‌وڵاخ و گامێش، وشتر له بیابان ده‌ژی و توانایه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه له به‌رگه‌گرتنی بێ ئاوی و گێژه‌ڵووكه و ڕه‌شه‌با. قاچه‌كانی به جۆرێكه له بیابان كێشه‌ی رۆیشتنی بۆ دروست نابێت و له توانایدا هه‌یه به سێ هه‌فته ئاو نه‌خواته‌وه، ئه‌گه‌ر تینوویه‌تی زۆری بۆ بهێنێت، سوود میزه‌كه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت.
ئه‌و وشتره‌ی له بیاباندا هه‌یه گۆشته‌كه‌ی بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌كار ده‌هێنرێت، چونكه كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خشی تێدا نییه و له‌چاو هه‌موو گۆشته‌كانی تر كه‌مترین ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵی تێدایه.
مامۆستا عه‌زیز مه‌لاسه‌عید وتار خوێنی مزگه‌وتی كانیمیل بۆ "وشه" گوتی، له ئاینی ئیسلامدا به‌خێوكردنی وشتر وه‌ك هه‌ر ئاژه‌ڵێكی تری پاك (حه‌ڵاڵ)ه و خواردنی گۆشته‌كه‌شی حه‌ڵاڵه. ئه‌و گوتی، له ئاینی ئیسلامدا ئه‌گه‌ر كه‌سێك گۆشتی وشتر بخوات، ده‌ستنوێژی ده‌شكێت و پێویسته دووباره ده‌ستنوێژ بگرێته‌وه، بێگومان گرتنه‌وه‌ی ده‌ستنوێژ (حیكمه‌ت)ی تێدایه.
پێش ساڵێك له سه‌یدسادق گۆشتی وشتر به كه‌باب پێشكه‌شی خه‌ڵك كرا. ناسیح قادر خاوه‌نی خواردنگه‌كه بۆ "وشه" گوتی، "بۆ یه‌كه‌مین جار له هه‌رێمی كوردستان و پێش ساڵێك و دوو مانگ، من دوو وشترم هێنا بۆ خواردنگه‌كه‌مان له شارۆكه‌ی سه‌یدسادق، سه‌ره‌تا ترسی ئه‌وه‌مان هه‌بوو كه كه‌س نه‌یكڕێت و زیانی تێدا بكه‌ین، بۆیه من ئه‌و سه‌ركێشییه‌م كرد و سه‌رمان بڕی، خۆشبه‌ختانه میوان و خواستێكی زۆری له‌سه‌ر بوو، میوانێكی زۆر هاتن بۆ خواردنگه‌كه‌مان به‌مه‌به‌ستی كڕینی گۆشته‌كه‌ی و خواردنی كه‌بابی وشتر.
ئه‌و گوتی، سه‌رجه‌م شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بگره له عێراق و ناوچه‌كانی تریش، خه‌ڵكێكی زۆر دێن بۆ خواردنی كه‌بابی گۆشتی وشتر. وه‌ك ئاماژه‌ی پێ كرد، "ئێمه پێنج خێزانین بژێوی و ده‌رامه‌تمان له‌سه‌ر ئه‌و خواردنگه‌یه‌یه و ناوبانگێكی باشی له‌و شارۆكه‌یه ده‌ركردووه."
وشه/ یه‌حیا حه‌بیب