له‌م دوو ڕۆژه‌ی ڕابردوو، كتێبی "شیری مووسا"ی سابیر ڕه‌شید كه كتێبه‌كه ڕۆمانه، وه‌شان كرا.
سابیر ڕه‌شید چیڕۆكنووس و نووسه‌ر و ڕۆشنبیر به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، "كتێبه‌كه ڕۆمانێكه له ١٩٢ لاپه‌ڕه‌ی قه‌واره مامناوه‌ند پێك هاتووه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندن چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر چاپ كراوه".
ڕوونی كرده‌وه: "ڕۆمانه‌كه له چوار به‌ش پێك هاتووه، هه‌ر به‌شێك له چه‌ند پارێك پێكهاتووه، ڕووداوه‌كانی له نێوان شار و شارۆكه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و كۆیه و شه‌قڵاوه ده‌خولێته‌وه".
ئاماژه‌ی دا: "كاتی دیاریكردنی ڕۆمانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی ١٩٤٧ تا ١٩٥١، به‌ڵام به فلاشباك و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه، كاته‌كانی هه‌ر له ساڵی ١٩٤٧ درێژ ده‌بێته‌وه تا سه‌رده‌می ئێسته‌مان".
"تێمای سه‌ره‌كی بریتییه له ژیانی جووه‌كانی كوردستان و عێراق، ئه‌م ڕۆمانه‌یش له‌لایه‌ن نه‌خشه‌ساز (ئامانج كاكه‌یی) دیزاین كراوه". ره‌شید وای گوت.