هیگواین بۆ یەكەمجار دەبێتە باوك
گۆنزالۆ هیگواینی هێرشبەری ئەرجەنتینی و یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە ساڵی 2018 چاوەڕێی هەواڵێكی خۆش لە لارای خۆشەویستی دەكات ئەویش هێنانە دونیای یەكەم منداڵیەتی.
هیگواین دەستپێكی یاریكردنی تۆپی پێی لە یانەی ریڤەربلیتی ئەرجەنتینی بوو و دواتر پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە كرد و دواتریش چووە ریزی یانەی ناپۆلی لە خولی ئیتاڵیا و دواجاریش لە یانەی یۆڤانتۆس گیرسایەوە.
هیگواین ماوەی چەند ساڵێكە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ لارا هەیە و بڕیاریشە لە ساڵی 2018 بۆ یەكەمجار منداڵێك لە رێگەی ئەو ئافرەتەوە بهێنێتە سەر دنیا و ببێتە باوك.
وشە -
ئامانج ئهكرهم