داهاتی ساڵانەی میسی 75 ملیۆن یۆرۆیە
رۆژنامەیەكی ئیسپانی ئاشكرای كرد ئەو پارەیەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنە ساڵانە دەستی دەكەوێ لە 70%ی زیاترە لەو پارەیەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدرید دەستی دەكەوێ.
رۆژنامەی (مۆندۆ) بڵاوی كردەوە: میسی ساڵانە وەك مووچە 35 ملیۆن یۆرۆ بەبێ پێدانی باج لە یانەی بەرشەلۆنە وەردەگرێ و گرێبەستەكەشی تا ساڵی 2021 درێژەی هەیە، لەبەرامبەریشدا رۆناڵدۆ ساڵانە 21 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی شاهانە وەردەگرێ.
رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە كۆی گشتی ئەو پارەیەی میسی ساڵانە دەستی دەكەوێ لە ریكلام و بڵاوكردنەوەی وێنەكانی برێتییە لە 75 ملیۆن یۆرۆ.
میسی هەروەها لە گرێبەستە نوێیەكەی ئەم دواییەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە نرخەكەی بۆ 700 ملیۆن یۆرۆ بەرز كراوەتەوە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم