به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له ئه‌نجامی كاریگه‌ریی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور و كاریگه‌ریی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك، هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ خێرای با و باران، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 18 پله و نزمترین پله‌ش حه‌وت پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌م، به هه‌مان شێوه نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور و ده‌ریای ناوه‌ڕاست كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوردستان داده‌نێن له‌گه‌ڵ زیاتربوونی كاریگه‌ریی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ و بارانی مامناوه‌ند ده‌بارێ و له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فر ده‌بارێ. له كه‌ركووكیش هه‌ور ده‌بێ و بارانی مامناوه‌ند ده‌بارێ. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 14 پله و نزمترین پله‌ش پێنج پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.