نۆیەر بە باشترین گۆڵپارێزی 2017ی جیهان هەڵبژیردراوە
رۆژنامەیەكی پورتوگالی ئاشكرای كرد مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا زۆرترین دەنگی كۆكردووەتەوە و خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی 2017ی جیهانی بردۆتەوە.
رۆژنامەی (ئەپۆڵا) ئاشكرای كرد نۆیەر توانیویەتی زۆرترین دەنگ كۆ بكاتەوە و ئەمساڵ خەڵاتی كۆواری (فڕانس فوتباڵ)ی فڕەنسی وەك باشترین گۆڵپارێزی جیهان بەدەست بێنێ.
سەرچاوەكە جەختی كردەوە نۆیەر توانیویەتی پێش جانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی یانەی یۆڤانتۆس و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی بەلجیكا بكەوێتەوە كە لە ریزی دووەم و سێیەم گیرساونەتەوە.
ریزبەندی گۆڵپارێزەكانی تر بەمشێوەیە بوون: هۆگۆ لۆریس (تۆتنهام)، یان ئۆبڵاك (ئەتلەتیكۆ مەدرید)، كایلۆر ناڤاس (ریال مەدرید)، داڤید دی خیا (مانچستەر یونایتد)، ماڕك ئەندرێ تیر شتیگن (بەرشەلۆنە)، سەمیر هاندانۆڤیچ (ئینتەر میلان).
وشە -
ئامانج ئهكرهم