دواى دداننانى مایكل فلین راوێژكاری سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاسایشی نیشتمانى كه پێوه‌ندی به به‌رپرسانى رووسیا هه‌بووه و به ئاگاداری كۆشكى سپی، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ده‌ستوه‌ردانى رووسیا له هه‌ڵبژاردنى رابردووى ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دۆناڵد تره‌مپ قۆناغێكى نوێ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
راپۆرته‌كه‌ى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له ده‌ستوه‌ردانى رووسیا له هه‌ڵبژاردنى رابردووى ئه‌مه‌ریكا كه به راپۆرتى مۆله‌ر-یش ناسراوه، به‌هۆى پێشڤه‌چوونه‌كانى ئه‌مدواییه و دداننانى به‌شێك له به‌رپرسانى باڵاى كۆشكی سپی ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى لێ ده‌كرێت چانسی دۆناڵد تره‌مپ بۆ ته‌واوكردنى خولى یه‌كه‌مى سه‌رۆكایه‌تى نه‌هێڵێت و له ساڵى دووه‌میدا له پۆسته‌كه‌ى دووری بخاته‌وه.
چى له باره‌ى لیژنه‌ى مۆله‌ر ده‌زانى كه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ته‌واوكردنى ویلایه‌تى یه‌كه‌می تره‌مپ؟
لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له ده‌ستوه‌ردانى رووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه زیاتر به لیژنه‌ى مۆله‌ر ناسراوه، له مانگی حوزه‌یرانى رابردوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دادی ئه‌مه‌ریكا پێك هێنرا و رۆبه‌رت مۆله‌ر لێكۆڵه‌ری تایبه‌ت كه كه‌سایه‌تییه‌كى سه‌ربه‌خۆیه به سه‌رۆكى لیژنه‌كه ده‌ستنیشان كرا بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنى تیمى لێكۆڵینه‌وه له ده‌ستوه‌ردانى رووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
مۆله‌ر و تیمه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكى به‌رفراوانیان پێ دراوه و ئازادیشن له كردنه‌وه‌ى هه‌ر دۆسیه‌یه‌ك كه سوود به ره‌وتى لێكۆڵینه‌وه‌كه بگه‌یه‌نێت، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌یان لێكۆڵینه‌وه و پرسینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش ئه‌نجام بده‌ن.
لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داد پێكهێنرا دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ گوشاری خسته سه‌ر ده‌زگه‌ى هه‌واڵگری فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا (FBI) و به‌هۆیه‌وه جیمس كومی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگه‌كه ناچار بوو ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و ده‌ست له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش هه‌ڵگرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و داوایه‌ى له مۆله‌ر كراوه، بۆى هه‌یه لێكۆڵینه‌وه له پێوه‌ندییه‌كان و هاوئاهه‌نگی نێوان حكوومه‌تى رووسیا و ئه‌و كه‌سانه بكات كه پێوه‌ندییان به تیمی هه‌ڵمه‌تى راگه‌یاندنى دۆناڵد تره‌مپ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
روبه‌رت مۆله‌ر (72 ساڵ) شه‌شه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری (FBI) له مێژووى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كه له مانگی ئه‌یلوولی 2001 تا مانگی ئه‌یلوولی 2013 له‌و پۆسته‌دا بووه، مۆله‌ر به خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كى به‌هێز ناسراوه و ده‌سه‌ڵاتێكى فراوانى هه‌بوو له‌وكاته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ری (FBI) بووه و كه‌سایه‌تییه‌كى پاك و خۆشه‌ویست بووه له‌ناو ده‌زگه‌كه‌یدا.
"ڕۆبەرت مۆلەر" سەرۆکی لێژنەی لێکۆڵینەوە.
یه‌كێك له هه‌ڵوێسته‌كانى مۆله‌ر ئه‌و كاته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ری (FBI) بوو، ده‌ری ده‌خات كه خاوه‌نى كه‌سایه‌تییه‌كى به‌هێزه له واشنتن، كاتێك ساڵى 2004 جۆرج بۆش سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا كه چاودێری پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان ده‌كرێت له‌ناو ئه‌مه‌ریكا. مۆله‌ر به توندی دژى ئه‌و بڕیاره وه‌ستایه‌وه و به بڕیارێكى ناده‌ستووریی ناو برد و هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى كرد ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌مه‌ش بۆشى سه‌رۆكى ئه‌وكاتى ئه‌مه‌ریكای ناچار كرد كه هه‌موواری بڕیاره‌كه بكاته‌وه.
رۆڵى شاراوه و نهێنى ئیمارات چییه له هاوئاهه‌نگی نێوان تره‌مپ و رووسیا؟
ئیمارات له هاوئاهه‌نگی و نزیككردنه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى تره‌مپ و رووسیا له‌وێدا سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ده‌رفه‌تى ره‌خساند بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ئیریك برینس دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاى بڵاك وۆتر و سه‌رچاوه‌یه‌كى رووسی نزیك له فلادیمێر پوتین سه‌رۆكى رووسیا. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م دروستكردنى پێوه‌ندییه‌كى ناڕاسته‌وخۆ بوو له نێوان مۆسكۆ و سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ، ناوه‌ڕۆكى ئه‌و هه‌وڵ و هاوئاهه‌نگییه‌ى ئیمارات به راپۆرتێك له رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست كاتى خۆی بڵاو كرایه‌وه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه پێش نۆ رۆژ له سوێند خواردنى تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، رێكخرا. كۆبوونه‌وه‌كه له دوورگه‌ى سیشل له زه‌ریاى هیندی ئه‌نجام درا كه محه‌مه‌د بن زاید جێنشینى ئیمارات و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیمارات و یوسف عه‌تیبه باڵوێزی ئیمارات له ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ى بوون، ئامانجیش له‌مه‌دا دروستكردنى پێوه‌ندییه‌كى ناڕاسته‌وخۆ بوو له نێوان تره‌مپ و پوتین.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا محه‌مه‌د بن زاید له مانگی كانوونى یه‌كه‌می 2016 سه‌ردانێكى نافه‌رمى و رانه‌گه‌یه‌نراوى بۆ شاری نیویۆرك ئه‌نجام دا به مه‌به‌ستى چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مایكل فلین راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌كار لادراو و جارید كوشنه‌ر راوێژكاری ئێسته‌ى تره‌مپ و ستیف بانون راوێژكاری ستراتیجی كه پۆسته‌كه‌ى له مانگی ئابی رابردوو به‌جێ هێشت.
هه‌موو ئه‌و زانیارییانه سوزان رایس راوێژكاری پێشتری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له به‌رده‌م لیژنه‌ى هه‌واڵگری كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له مانگى ئه‌یلوولی رابردوو ئاشكرای كردن، دواى ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى هه‌واڵگری داواى له سوزان كرد ناوى ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه ئاشكرا بكات كه پێوه‌ندارن به‌و راپۆرته كه له كاتى لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا خستیانه به‌رده‌می. ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ى لیژنه‌ى هه‌واڵگری دووچاری ره‌خنه‌ى توند بووه‌وه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و تۆمه‌تباری كردن به تاوانیان ئه‌نجام داوه، هاوكات له‌لایه‌ن دیفین نونیس سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ش ره‌خنه‌ى توندی لێ گیرا.
ئه‌گه‌ر بسه‌لمێنرێت كه ئیمارات له‌و نزیككردنه‌وه‌ى رووسیا و ئه‌مه‌ریكا تێوه‌گلاوه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌ى مۆله‌ر، ئه‌وا ئه‌و وڵاته‌ی كه‌نداو دووچاری بارگرژییه‌كى توندی دیپلۆماسی ده‌بێت و ده‌بێته هۆى وه‌ستاندنى گرێبه‌سته سه‌ربازییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا له فرۆشتنیان به ئیمارات.
ئایا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك راسته‌وخۆ تره‌مپ تۆمه‌تبار بكات؟
چه‌ندان به‌ڵگه و زانیاری كۆ كراونه‌ته‌وه كه رووسیا ده‌ستوه‌ردانى كردووه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، هاوكات ئه‌وه‌ش ئاشكرا بووه به‌شێكى زۆری تیمه‌كه‌ى تره‌مپ پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ رووسه‌كان هه‌بووه تا ئاستى كوڕه‌كه‌ى تره‌مپیش ناویان هاتووه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت كه تره‌مپ له‌و پێوه‌ندییه نهێنییه له‌گه‌ڵ رووسیا تێوه‌گلاوه و رووسیاش ده‌ستوه‌ردانى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كردووه. یه‌كێك له گرنگترین ددان پێدانانه‌كان، ددان پێدانانى جیمس كومی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشتری (FBI) بوو كاتێك ئاشكراى كرد كه تره‌مپ گوشاری خستووه‌ته سه‌ری كه ئه‌و دۆسیه‌یه دابخات، بۆ راى گشتى قسه بكات كه تره‌مپ له ژێر لێكۆڵینه‌وه نییه.
یه‌كێكى تر له ئاماژه‌كانى تێوه‌گلانى تره‌مپ و هه‌بوونى پێوه‌ندی نهێنى له‌گه‌ڵ رووسه‌كان ئه‌وه‌یه، كاتێك داواى له دان كوتس به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگه‌ى هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا (CIA) و ئه‌میراڵ مایكل روجرز به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانى كرد كه بۆ میدیاكان قسه بكه‌ن و ره‌تى بكه‌نه‌وه كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت كه هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى سه‌رۆك تره‌مپ له ساڵى 2016 هیچ پێوه‌ندییه‌كى به حكوومه‌تى رووسیاوه نه‌بووه، ئه‌وانیش هاوشانى به‌ڕێوه‌به‌ری (FBI) داواكه‌ى تره‌مپ-یان ره‌ت كرده‌وه و رایان گه‌یاند كه به‌و داوایه دڵخۆش نین.
خاڵێكى تر كه بوونى پێوه‌ندی له نێوان تره‌مپ و رووسیا نزیك ده‌كاته‌وه له راستى و سه‌لماندنى، ئه‌وه‌یه پێش سوێندخواردنى تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا تره‌مپ جونیو كوڕه گه‌وره‌كه‌ى تره‌مپ له‌گه‌ڵ ناتالیا فیسلنیتسكایا پارێزه‌ر و نوێنه‌ری حكوومه‌تى رووسیا له مانگی حوزه‌یرانى 2016 به ئاماده‌بوونى پۆڵ مانفورت سه‌رۆكى تیمى هه‌ڵمه‌تى تره‌مپ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و جارید كوشنه‌ر زاوی تره‌مپ له هوتێلى بورجی تره‌مپ له شاری نیویۆرك یه‌كتریان بینیوه و كۆ بوونه‌وه‌ته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه رێك دوو هه‌فته پێش ده‌ستنیشانكردنى تره‌مپ دێت له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كان وه‌ك كاندید بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌مه‌ریكا، كه له دانیشتنه‌كه‌شدا كوڕه‌كه‌ى تره‌مپ رازى بووه زانیاری گرنگ له‌سه‌ر هیلاری كیلنتن كاندیدی دیموكراته‌كان و ركابه‌ری تره‌مپ له ناتالیا نوێنه‌ری حكوومه‌تى رووسیا وه‌ربگرێت كه زیان به هیلاری كیلنتن ده‌گه‌یه‌نێت.
خاڵى چواره‌م كه زیاتر بوونى پێوه‌ندی نێوان تره‌مپ و رووسیا پشتڕاست ده‌كاته‌وه، تێوه‌گلانى زیاتر له راوێژكارێكى تره‌مپه چ ئه‌وانه‌ى له تیمى هه‌ڵمه‌تى پڕوپاگه‌نده له‌گه‌ڵیدا بوون، یان ئه‌وانه‌ى له ماوه‌ى ساڵى رابردوو كاریان له‌گه‌ڵ تره‌مپ كردووه و هه‌موویشیان له به‌رده‌م لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه دانیان به‌وه‌دا ناوه كه پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ رووسه‌كان هه‌بووه.
خاڵى پێنجه‌م، دیداری نێوان تره‌مپ و به‌رپرسانى رووسیایه، به‌مدواییانه رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز له راپۆرتێكیدا ئاشكراى كرد كه تره‌مپ به رووسه‌كانى گوتووه به‌ڕێوه‌به‌ری (FBI)یم له‌كار لاداوه، ئه‌و به راستى كه‌سێكى شێت بوو. به‌مدواییانه به‌بۆنه‌ى رووسیاوه دووچاری پاڵه‌په‌ستۆیه‌كه‌ى زۆر بوومه‌ته‌وه، به‌لادانى ئه‌و، گوشاره‌كان كه‌م بوونه‌ته‌وه.
تره‌مپ به به‌رپرسانى رووسیا گوتووه كه ئه‌و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دا نییه.
كێ گرنگترین راوێژكاری تره‌مپ بووه كه لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه سه‌لماندوویه‌تى پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووسه‌كان هه‌بووه؟
جۆرج بابادوبولوس راوێژكاری پێشتری سیاسه‌تى ده‌ره‌وه له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ددانى به‌وه‌دا نا كه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كى زانكۆیه‌كى رووسیا كردووه كه ئه‌ویش پێوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى كرملین.
بابادوبولوس ده‌ڵێ له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا به‌رپرسانى رووسیا پێیان گوتووه، زانیاریی ئابڕووبه‌ریان له‌سه‌ر هیلاری كیلنتن كاندیدی دیموكراته‌كان هه‌یه كه دواتر ئه‌و نامانه‌ى ئیمه‌یله‌كه‌ى بوو كه دواى چه‌ند مانگێك ماڵپه‌ڕی ویكیلیكس بڵاوی كردنه‌وه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى (FBI) پۆل مانافورت سه‌رۆكى تیمى هه‌ڵبژاردنه‌كانى تره‌مپ له‌لایه‌ن ڤیكتۆر یانوكوفیچ سه‌رۆكى پێشتری ئۆكرانیا كه سه‌ر به رووسیایه، ملیۆنان دۆلاری وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ش بووه هۆى دوور خستنه‌وه‌ى له سه‌رۆكایه‌تیى تیمى هه‌ڵبژاردنى تره‌مپ له 19ى ئابی 2016.
به‌گوێره‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى مۆله‌ر كه له‌گه‌ڵ جارید كوشنه‌ر كردوویه‌تى، ده‌ركه‌وتووه كه مایكل فلین پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ رووسه‌كان نه‌بووه، هاوكات به گوێره‌ى راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان كوشنه‌ر له مانگی كانوونى یه‌كه‌می 2016 له‌گه‌ڵ باڵوێزى رووسیا دانیشتووه بۆ رێكخستنى پێوه‌ندییه‌كى نهێنى له نێوان واشنتن و كرملین، به جۆرێك دامه‌زراوه دیپلۆماسییه رووسه‌كان به‌كار بهێنرێت بۆ پاراستنى لینكی ئه‌و پێوه‌ندییه نهێنییه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كوشنه‌ر له‌گه‌ڵ سێرگی كیسلیاك باڵوێزى رووسیا له ئه‌مه‌ریكا و سێرگی جۆركوف بانكداری رووسی و به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی فینش ئیكونوم بانك كه بانكێكى حكوومی رووسییه و له لیستى بانكه سزادراوه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه كۆ بووه‌ته‌وه.
"جارید کوشنەر" زاوا و ڕاوێژکاری دۆناڵد ترەمپ.
كوشنه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى پیران، ئاشكراى كردووه كه پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ رووسیا زۆر تایبه‌ت بووه و ته‌نیا چوار جار پێوه‌ندی به به‌رپرسانى رووسیا كردووه له‌وكاته‌ى له تیمی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى تره‌مپ بووه.
به‌ڵام مایكل فلین راوێژكاری چواره‌مى تره‌مپ بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ژێر گوشاری تره‌مپ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا وه‌ستێنرا، دواى ئه‌وه‌ى ددانى به‌وه‌دا نا پێش ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ رووسه‌كان هه‌بووه و له‌گه‌ڵ باڵوێزى رووسیا له واشنتن گفتوگۆیان هه‌بووه. فلین به‌ڵێنی داوه كه هاوكاری لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه ده‌كات و ئه‌مه‌ش پێ ده‌چێ ببێته هۆكارى له‌كار لادانى تره‌مپ له پۆستى سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا.
"مایکڵ فلین" بەڕێوەبەری پێشووی FBI
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه ببێته هۆى دوورخستنه‌وه‌ى تره‌مپ
دوورخستنه‌وه‌ى تره‌مپ له پۆستى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وه‌ستاوه له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامى لیژنه‌كه‌ى مۆله‌ر بۆ لێكۆڵینه‌وه له ده‌ستوه‌ردانى رووسیا له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌گه‌رچى لیژنه‌كه‌ى مۆله‌ر چالاكانه كاره‌كانى به‌ڕێوه ده‌بات، به‌ڵام كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا له‌مه‌دا رۆڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى ده‌بێت له دوورخستنه‌وه‌ى تره‌مپ له پۆسته‌كه وه‌ك هه‌نگاوێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ دیاریكردنى چاره‌نووسی تره‌مپ. بۆیه ئه‌گه‌ر لیژنه‌كه‌ى مۆله‌ر توانى بیسه‌لمێنێت رووسیا ده‌ستوه‌ردانى كردووه و تره‌مپ له‌گه‌ڵ رووسه‌كان پێوه‌ندی هه‌بووه، ئه‌وا قۆناغی دواتر گرتنه‌به‌ری رێوشوێنى سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یه له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، پاشان دادگاییكردنیه‌تى له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى پیران.
به پێى یاسا سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له تره‌مپ پێویستى به زۆرینه‌ى ساده هه‌یه له كۆنگرێس و دوو له‌سه‌ر سێى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پیران.