رۆناڵدینیۆ وادەی وازهێنانی یەكجاری ئاشكرا كرد

:: PM:12:59:06/12/2017 ‌

رۆناڵدینیۆی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیلی و یانەكانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و میلانی ئیتاڵی و پاریس سان جێرمانی فڕەنسی وادەی وازهێنانی یەكجاری لە یاریكردنی تۆپی پێ ئاشكرا كرد.

رۆناڵدینیۆ لە ساڵی 2015وە دوای دووركەوتنەوەی لە یانەی فلۆمێنێزی بەڕازیلی، پەیوەندی بەهیچ یانەیەكەوە نەكردووە و تەنیا چەند یارییەكی خێرخوازی و هەڤاڵینی ئەنجامداوە.

رۆناڵدینیۆ بۆ دەزگاكانی راگەیاندنی وڵاتەكەی رایگەیاند: پێموایە ساڵی داهاتوو بەیەكجاری ماڵئاوایی لە یاری تۆپی پێ دەكەم، رەنگە تا ئەو كات هەندێ یاری ماڵئاوایی لەگەڵ یانەكانی پێشووم ئەنجام بدەم.

زیاتر گوتی: راستەوخۆ دوای وازهێنانم لە یاری تۆپی روو لە پڕۆژە تایبەتییەكانم دەكەم كە ئەویش پڕۆژەی مۆسیقا و كردنەوەی قوتابخانەی تۆپی پێیە و هەموو هەوڵێكیش دەدەم بۆ ئەوەی لە كارەكانی داهاتووم سەركەوتووبم.

رۆناڵدینیۆ بە یەكێك لە باشترین یاریزانەكان لە مێژووی تۆپی پێ دادەنرێ و پێشتریش دووجار خەڵاتی باڵۆن دۆڕی وەك باشترین یاریزانی جیهان بردبووەوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م