كه‌ره‌وز سه‌وزه‌یه‌كی به‌سووده و ده‌توانرێت بۆ چێژ وه‌رگرتن له ژه‌مێكی به‌تام و ته‌ندروست له‌گه‌ڵ ژه‌مه خۆراكییه جیاوازه‌كاندا به‌كار بهێنرێت، له هه‌مانكاتدا ده‌توانی ئاوی كه‌ره‌وز به‌كار بێنی بۆ خۆ پاراستن له‌م نه‌خۆشییانه.
سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاوی كه‌ره‌وز و به‌كارهێنانی بۆ ئه‌م نه‌خۆشییانه:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ره‌وز به سروشتی ماده‌ی دژه ئۆكسان و ڤیتامین C تێدایه، ئه‌وا ئاوه‌كه‌شی ئه‌و مادانه به‌رهه‌م دێنێت، كه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر به‌هێزكردنی به‌رگری جه‌سته دژ به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، ئه‌وه دژه ئۆكسانه‌ی كه له ئاوی كه‌ره‌وزدا هه‌یه یارمه‌تی خانه‌كانی به‌رگری جه‌سته ده‌دات بۆ له‌ناوبردنی شێرپه‌نجه
ئاوی كه‌ره‌وز به ڤیتامین C ده‌وڵه‌مه‌نده، كه به‌رهه‌مهێنانی كالۆری ده‌وه‌ستێنێت و كه ئه‌مه یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلستڕۆڵ له لووله‌كانی خوێندا، هه‌روه‌ها به‌رزی ڕێژه‌ی ڤیتامین K له ئاوی كه‌ره‌وزدا یارمه‌تی خانه‌كانی جه‌سته ده‌دات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلستڕۆلی باش له ناو لووله‌كانی خوێندا.
ئاوی كه‌ره‌وز ڕێژه‌یه‌كی باش كانزا جۆراوجۆره‌كانی تێدایه وه‌ك "كالسیۆم، پۆتاسیۆم، مه‌نگه‌نیز، ئاسن، زینك و مس"، كه ئه‌م كانزایانه گرنگییه‌كی زۆریان هه‌یه بۆ پاراستنی ته‌ندروستی جه‌سته به‌گشتی، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاوی كه‌ره‌وز به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك له ژه‌مه خۆراكییه‌كاندا، ڕێژه‌ی ده‌رچوونی چه‌وری زیاده‌ی یه‌كسان ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه له قه‌ڵه‌وی ده‌تپارێزێت.