نوێترین ئه‌لبوومی عه‌دنان كه‌ریم له چه‌ند ڕۆژێكی داهاتوودا ده‌ست به بڵاوكردنه‌وه ده‌كات، له لایه‌ن هه‌وادارانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌وه له ئێسته‌وه پێشوازییه‌كی زۆری لێ كراوه، چاوه‌ڕوانی بڵاوكردنه‌وه‌ین.
له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌ری ساڵی نوێ، "عه‌دنان كه‌ریم" هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد، بڕیاره ئه‌لبوومه نوێكه‌ی به ناوی "حه‌بیبه" كه یه‌كێكه له گۆرانییه‌كانی ناو ئه‌لبوومه‌كه بڵاو بكاته‌وه، ئه‌م ئه‌لبوومه له هه‌شت تراكی گۆرانی پێك هاتووه، ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ریكی ئاماده‌كردنیه‌تی، به شێوه‌یه‌كی گشتی گۆرانییه‌كانی ئه‌م ئه‌لبوومه له باسی خۆشه‌ویستییه‌كی قووڵ و جوانكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه پێك هاتوون.
مانگی ڕووخسار، نه‌سیمی ئه‌وین، حه‌بیبه، مه‌ستی ئه‌شق، دڵی غه‌مبار، ڕۆحی ڕه‌وان، ڕۆژی ته‌ریب و كێ دڵی نیشتمانی شكاند كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته كلیپی بۆ كردووه، گۆرانییه‌كانی ناو ئه‌م ئه‌لبوومه نوێیه‌ن.
عه‌دنان كه‌ریم هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوه و خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ئه‌لبوومی گۆرانییه، هه‌وادارێكی زۆری له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان هه‌یه، تا ئێسته چه‌ندان كۆنسێرتی تایبه‌ت و خێرخوازی له شاره جیاجیاكانی كوردستان ئه‌نجام داوه، به‌م دوایییانه‌ش به‌شداری له پرۆگرامی "كورد ئایدڵ" كرد و وه‌ك یه‌كێك له دادوه‌رانی به‌شداربوو، پرۆگرامه‌كه‌ی جوانتر كرد.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی