له‌وه‌ته‌ى سوپا مێرده به‌ساڵاچووه‌كه‌ى ناچار كردووه واز له كورسیى ده‌سه‌ڵات بهێنێ، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك كریس هاوسه‌رى مۆگابى فرمێسك له چاوانى نه‌وه‌ستاوه. ئه‌و ژنه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی زمبابۆى به شاژنى بازاڕكردن ناسراوه.
گریس له به‌رانبه‌ر دۆڕان یان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى چاره‌یه‌كى تر‌ى نه‌بوو، ته‌نیا داواى جیابوونه‌وه نه‌بێت كه ساڵى 1966 دواى مردنى سالى مۆگابى خانمى یه‌كه‌مى كۆشك، شووى به سه‌رۆك كردووه.
لورانس براون گوته‌بێژى دادوه‌رى له زیمبابۆى ده‌ڵێ، "گریس داواى جیابوونه‌وه‌ى له مۆگابى كردووه، رێكارییه‌كانیش له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان".
كه‌سوكارى گریس باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م ژنه به‌رگه‌ى ئه‌وه‌ى نه‌گرتووه مۆگابى له پۆسته‌كه‌ى دوور بخرێته‌وه، بۆیه له‌وه‌ته‌ى مۆگابى ده‌سبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى بووه، له حاڵه‌تێكى شێتانه ده‌ژیت.
مۆگابى كه له ساڵى 1924 له دایك بووه و له سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو حوكمڕانى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات. له‌به‌رانبه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى كۆمه‌ڵێك ئیمتیازى وه‌رگرتووه، له‌وانه 10 ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى له‌ده‌ستدانى كورسییه‌كه‌ى، له‌گه‌ڵ مووچه‌یه‌كى مانگانه و بیمه‌ى ته‌ندروستى و پاراستنى سامان و موڵكه تایبه‌ته‌كانى. جیا له‌مه‌ش به‌ڵێنى وه‌رگرتووه كه تا له ژیان ماوه له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكه‌وه چاودێریى نه‌كرێت.