170 ملیار دینار بۆ دەرمان دیاری كرا

:: PM:02:22:06/12/2017 ‌
وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێنی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەو بڕە پارەی لە ساڵی 2017 بۆ دەرمان دیاری كرابوو، تەواو بووە و ئێستە بڕیار دراوە بۆ ساڵی 2018 بڕی 170 ملیار دینار بۆ دەرمان دیاری بكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم شەشی كانوونی یەكەم، ڕێكەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، بەغدا بۆ ساڵی داهاتوو 170 ملیار دینار بۆ وەزارەتی تەندروستی دابین دەكات بۆ كڕینی دەرمان.

وەزیری تەندروستی زیاتر گوتی، بۆ ساڵی 2017 بەغدا بڕی 108 ملیار دیناری بۆ وەزارەتی تەندروستی دابین كرد، بۆ ساڵی داهاتووش بەڵێنی داوە بڕی 170 ملیار دینارمان بۆ دابین بكات و دەرمان و پێداویستی پزیشكی دەنێرێت ئەگەر بە سیاسی نەكرێت.

ڕێكەوت ئاشكرای كرد ئێستە نرخیان لەسەر پێنج هەزار جۆر دەرمان داناوە و لە هەوڵەكانیشیان بەردەوام دەبن بۆ دیاریكردنی نرخی دەرمانەكانی تر تا نرخەكان دیار بێت.

ئەو بڕە پارەی حكوومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان دیاری كردبوو لە ساڵی 2017، بریتی بوو لە 108 ملیار دینار و لە سەرەتای مانگی 11 كۆتای هات، واتە بەشی 10 مانگ بوو، چەندان كێشەی نەمانی دەرمان هەبوو بەتایبەت دەرمانی نەخۆشیی تالاسیمیا، بەڵام دواتر حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری كڕینی دەرمانی دا.



وشە - رامیار جەواد