به‌پێی ئه‌وه‌ی كه‌سه قه‌ڵه‌وه‌كان ده‌یانه‌وێت كێشیان كه‌م بكه‌نه‌وه، ڕێی زۆریان له پێشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشیان، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی به‌شێك له گیراوه‌كان پێش خه‌وتن، یه‌كێكه له باشترین ڕێیه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره.
كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری و زیادبوونی كێش، یه‌كێكه له كێشه باوه‌كان و به‌شێكی زۆری مرۆڤه‌كان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن و به‌زۆر ڕێ ده‌یانه‌وێ ڕزگاریان بێت، بۆیه توێژه‌ران توێژینه‌وه‌یه‌كیان كردووه له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی به‌شێك له گیراوه‌كان بۆ ڕزگاربوون له‌و كێشه‌یه.
توێژینه‌وه زانستییه‌كان ڕێیه‌كی سروشتی نوێ ده‌خاته ڕوو كه ده‌بێته هۆی توانه‌وه‌ی چه‌وری جه‌سته و به‌هێزكردنی ماسولكه و ئێسكه‌كان، ئه‌ویش پێكهاتووه له خواردنه‌وه‌ی ئه‌م خواردنه‌وه و گیراوانه پێش خه‌وتن، كه كاریگه‌رییه‌كی باشی ده‌بێ له‌سه‌ر جه‌سته.
یه‌كێك له‌و خواردنه‌وه به‌سوودانه كه كێش كه‌م ده‌كاته‌وه، خواردنه‌وه‌ی كووپێك شیره به سارد یان به گه‌رمی، به‌ڵام شیره‌كه سروشتی بێ، ئه‌م خواردنه‌وه‌یه باشترینه بۆ پێدانی خه‌وێكی ئارام و خۆش و له هه‌مانكاتدا یارمه‌تی توانه‌وه‌ی چه‌وری ده‌دات له كاتی خه‌ودا به‌بێ ئه‌نجامدانی هیچ چالاكییه‌ك.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌ربه‌تی ترێی ڕه‌ش زۆر به‌سووده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش ئه‌گه‌ر پێش خه‌وتنت بیخۆیته‌وه، چونكه شه‌كری سروشتی به جه‌سته‌ت ده‌به‌خشێت و چه‌وری ده‌توێنێته‌وه و له شه‌كری زیانبه‌خش ڕزگار ده‌كات.